پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پۆلیسی بەردەڕەش سێ كەسی لە كاتی دزیكردن دەستگیركرد

دوای تۆماركردنی سكاڵا لە لایەن چەند جووتیارێك لەسەر دیار نەمانی پەیینی كیمیاوی و شكاندنی بۆڕی ئاو كە بۆ ئاودانی بەربوومەكانیان بەكاری دەهێنن،بنكەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەبەردڕەش توانییان سێ كەس دەستگیر بكەن.
لەوبارەیەوە عەمید سەعدی بەرزنجی،بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەردەڕەش بە كوردستان تیڤی راگەیاند: توانیمان سێ كەس بە ناوەكانی (م .ح.ش) و(ع .ن .ع ) و (ع.ن.ع) دەستگیر بكەین كە تەمەنیان لە نێوان پانزە بۆ حەڤدە ساڵیدایە.
هەروەها گوتیشی: ئەو سێ كەسە بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندكراون و دانیان بە تاوانەكەیان ناوە.
بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەردەڕەش ئاماژەی بەمەشدا كە كەسێكی دیكەشیان دەستگیر كردووە  كەل و پەلە دزراوەكانی لەو سێ كەسە كڕیوە.