دیکتاتۆریەتی دیجیتاڵی

د.نەزاکەت حوسێن

تەكنۆلۆژیا جیهانێکی بەرهەم هێنا، بەخێرایی دەبێت ڕۆژانە قسە لەسەر ئەوەبکرێت چی گەشەی کردو چی زیانی پێگەیشت. “براد سمیس”سەرۆکی مایکرۆسۆفت لە Athena Democracy Forumدەڵێت: “تەكنۆلۆژیا بەرهەم هێنرا تاکو مرۆڤەکان سەلامەت بن، بەڵام کەس لەمرۆڤەکان نەیگوت سوپاس بۆ بەرهە هێنانی ئەم تەكنۆلۆژیایە. بۆ؟ چونکە ژیانێکی جیاوازی بۆ بەرهەم هێنان کەزۆربەیان پێی ڕازینین”. یەکێک لەوبابەتانەی ئێستا گەرمە لەکۆنفرانس و دیبەیتەکانی تایبەت بە باسی تەكنۆلۆژیا، بریتیە لەوەی چۆن دیموکراسیەت بپارێزین و نەهێڵین تەكنۆلۆژیا بیفەوتێنێ و ئیفلیجی بكات؟ ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەڵێت: دیموکراسیەت بریتیە لەوەی چۆن کۆمینیکەیشن دەكەین لەنێوان حکوومەتو هاووڵاتی،چۆن زانیارییەکان بەکاردێنین بۆ کۆمینیکەیشن.پرۆسەی دیموکراسی لەوڵاتدا کۆمینیکەیشنو بەکارهێنانیزانیارییە لەنێوان حكوومەت و دامودەزگا حكوومی و هاوڵاتیاندا.دەبێت ئەمانە بەتەندروست مامەڵە بەزانیاریەکان بکەنو کۆمینیکەیشنێکی تەندروست بکەن.هەراری فەیلەسووفی سەردەم دەڵێت: دیکتاتۆریەت زۆرئاسانتربەرهەم دێت لەچاو دیموکراسی، چونکە دیکتاتۆریەت وەک تۆوێک ئاسانە بەرهەم دێت ولەهەموشوێن دەڕوێتو گەشەدەکات،بەڵام دیموکراسی وەک شەتڵی گوڵێکی دەگمەن وایە کەبتەوێت بەرهەمی بهێنیت وبیڕوێنیت، پێویستی بەژینگەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە ومەرجی پێشوەختی دەوێت بۆ ڕوان”. “برادسمس” سەرۆکی مایکرۆسۆفت دەڵێت:تەكنۆلۆژیا بێلایەنەدەکەوێتە سەرئەوەی چۆن بەکاریدێنین؟چۆن ڕێکی دەخەین؟نموونە دێنێتەوە دەڵێت: بگەڕێینەوە بۆ ٢٣٠ ساڵ بەرلەئێستا، سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا تیلیگرامی بەکارهێنا بۆ کاریگەریخستنە سەرخەڵک بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن. دواتر ڕادیۆ بۆ جەنگەکانی یەکەمو دووەمی جیهانی کاریگەریی کردە سەر قەناعەتپێکردنی خەڵک. تەلەفزیۆن هەموو خێزانەکانی لەژووری دانیشتن دانا و کاریگەرییکردە سەر عەقڵ وهۆشیان. ترامپ وئۆباما سۆشیاڵمیدییان بەکارهێنا بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن.دیموکراسیەت بەوە بەرهەم دێت کە زنیاریو داتاکان بڵاوبکرێنەوە وئازادانە لەنێوان حكوومەت و هاوڵاتیان ئاڵوگۆڕییان پێبکرێت. کۆمینیکەیشنی دروستی پێبکرێت،بەڵام ئێستا زانیارییەکان سەنتراڵیزم کراون،ئۆباما دەڵێت: لەکۆندا زانیارییەکان لەمۆسکۆ لەیەک شوێندا دەستی بەسەردا دەگیرا، بەڵام لەئەمریکا نا وانەبوو چەندین دامودەزگا بەشداربوون لەداتاو زانیارییەکان. سەنتراڵیزم نەبوو،بەڵام ئەمڕۆ ئیتر ئەمریکا ناتوانیت بڵێت من سەرکردایەتیی جیهانێکی ئازاد دەکەم وئازادای دەستەبەردەکەم، چونکە داتاکان لە’سلیکۆن ڤالی’ سەنتراڵیزم کرایەوە.هەراری دەڵێت: جاران دەگوترا “دەنگدەر هەمیشە باش دەزانێت” و “کڕیار هەمیشە لەسەرحەقە”،دەنگدان باشترین ئامرازی دیموکراسی بوو کەخەڵک بەئازادی د ەنگ بدات، بۆیە ‘برادسیمس’دەڵێت: بۆ پاراستنی دیموکراسی و نەهێشتنی دیکتاتۆریەت دەبێت پرۆسەی دەنگدانو دەنگدەر بەهێزبکەینەوە’،لەولاشەوە هەراری فەیلەسووفی سەردم دەڵێت: کاتێک دەنگدان ئامرازی دیموکراسییە، من دڵنیابم ئەودەنگانە هی مرۆڤەکان خۆیانە،چونکە بۆیەکەم جار لەمێژوودا تەكنۆلۆژیا مۆنیتەرینی ناخ و دەنگە ناواخنەکەی مرۆڤەکانی کردووە،تەكنۆلۆژیا ئەمڕۆ لەرێگەی ئەو سکرینی تەلەفزیۆنو مۆبایلەوە نەک تەنها جووڵەی چاومان دەخوێنێتەوە بەڵکو هەست و بیرکردنەوەو خواست و پێداویستیمان دەخوێنیتەوە،کە دەزانرێت چی پێویستەو چی حەز لێیە، کاتێکیش زانرا تۆ حەزت لەچیە،چۆن بیردەکەیتەوەو هەستت چیە،لەخۆت باشتر بڕیارت بۆ دەدرێت. بۆیە ئاسانە تۆ خۆت نیت كە بڕیار دەدەیت، بەڵکو لەبری خۆت بە زانینی حەزو خولیاکانت ئاراستەبکرێن دەنگ بدەیت’. ئەم مۆنیتەرکردنەی ناخی مرۆڤەکان نەبوو لەپێشتر نە لە یەکێتی سۆڤیەت نەئەڵمانیا نەهیچ شوینی جیهان. جاران سەرکردە دیکتاتۆرەکان مۆنیتەری هەڵسوکەوتو گوتارو ڕەفتاری هاووڵاتیانیان دەکرد،ستالین کەوتاری دەدا فیدباکی ڕەزامەندیی لەجەماوەرەکەی بەچەپڵەو زەردەخەنەیان وەردەگرت.ئێستا ستالینەکانی ئایندە کە ئەڵگۆریزمەکانن مۆنیتەری مێشک و بیرکردنەوەو زانیارییەکانی ناوناخی مرۆڤەکان دەکەن ولەبری ئەوان بڕیاریان بۆدەدەن.جاران حكوومەتەکان داتاوزانیارییەکانیان کۆنترۆڵ دەکرد، ئێستا ئەندازیارانی ئایتی و زیرەکیی دەستکردداتا و زانیارییەکان کۆنترۆڵ دەکەن. هەرشوێنێک توانیی داتاو زانیارییەکانی مرۆڤەکان کۆنترۆڵ بكا، دیکتاتۆریەت بەرهەم دێنیت.بۆیە وەک ‘براد سمس’ دەڵێت:دەبێت ئەندازیارانی ئایتی وبەرهەمهێنەرانی زیرەکییدەستکرد ڕابهێنرێن پەروەردەبکرێن لەسەر کۆدە ئیتیکیەکان مافی مرۆڤ و ژیانەتایبەتەکان وئازادیی مرۆڤەکان وبیروڕا شارەزابنو پراکتیزەی بکەن لە دانانی پرۆگرامەکان. ‘براد سمس’ دەڵێت: بۆبەرهەمهێنانی دیموکراسی دەبێت حكوومەتەکان لەئاستێکی فراوانداکۆمینیکەیشن لەگەڵ خەڵک بکەن، بەڵام گرفت ئەوەیە ئەمڕۆ تەكنۆلۆژیاکۆمینیکەیشنی تاکی دروست کردووە، خەڵک بەش بەش بووە تەكنۆلۆژیا ناهێڵێت هەمووی پێکەوە کۆمینیکەیشنی لەگەڵ بکەیت. لەبری حكوومەتەکان تەكنۆلۆژیا خۆی کۆمینیکەیشن دەکات.تەكنۆلۆژیا ئێستا ئامرازنیە بەدەست حكوومەتەکانەوە بۆ کۆمینیکەیشن؛ هێندەی ئامرازە بەدەست ئەندازیارانی ئایتی و بەرهەمهێنەری زیرەکییدەستکردەوە، بۆیە پاوەرو هێز لای ئەوانە بۆ کۆنترۆڵی خەڵک، نەک حكوومەتەکان.هەروەک ئۆباما دەڵێت: هۆکارگەلێکن بۆ پەککەوتنی دیموکراسی، بەڵام ئەمڕۆ مەترسیدارترینیان تەكنۆلۆژیایە.

ھەواڵی زیاتر