گه‌وره‌ترین و بچووكترین یاریزان و گۆڵپارێزی خولی نایابی كوردستان كێن؟
یانه‌ی هه‌ولێر لاوترین پێكهاته‌ی هه‌یه و یانه‌ی هه‌ڵۆش گه‌وره‌ترین..
خولی نایابی كوردستان به به‌شداریی 16 یانه به قۆناغی چوون و هاتن به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌م راپۆرته‌دا وردترین زانیاری له‌سه‌ر ته‌مه‌ن و تێكڕای ناوه‌نده ته‌مه‌نی یاریزانانی به‌شدار له خوله‌كه ده‌زانیت، كه له‌سه‌ر بنه‌مای دوایین پێكهاته‌ی په‌سه‌ندكراوی یانه‌كان لای فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئه‌م زانیاری و ته‌مه‌نانه پشتڕاست كراونه‌ته‌وه، لێره‌دا بۆت ده‌رده‌كه‌وێت گه‌وره‌ترین یاریزان و بچووكترنی یاریزانی یانه‌كان كێن، كه ره‌چاوی ئه‌وه كراوه هه‌ر یانه‌یه‌ك به پێی ئه‌و لیسته‌ی داویه‌تی به فیدراسیۆن حسابی بۆ كراوه، بۆیه هه‌ندێ یانه یاریزانی له هه‌ندێ یانه زیاتره و هه‌ندێكیشی لیسیتی یاریزانه‌كانی كه‌متره.
یانه‌ی هه‌ولێر بچووكترین ناوه‌نده ته‌مه‌نی هه‌یه
یانه‌ی هه‌ولێر به رێژه‌ی 22% بچووكترین تێكڕا ته‌مه‌نی یاریزانانی له نێو یانه به‌شدار بووه‌كانی خولی نایابی كوردستان هه‌یه، گه‌وره‌ترین یاریزانی پێكهاته‌كه‌شی یاریزان سه‌رتیپ حه‌بیب باوه‌یه، به 31 ساڵ و 10 مانگ، بچووكترین یاریزانیشی ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر كازمه، به 16 ساڵ و چوار مانگ و 17رۆژ.
هه‌ڵۆ گه‌وره‌ترین تێكڕا ته‌مه‌نی یاریزانانی هه‌یه
یانه‌ی هه‌ڵۆی به‌شدار له خولی نایابی كوردستان به رێژه‌ی 27.17%، گه‌وره‌ترین تێكڕا ته‌مه‌نی یاریزانانی هه‌یه، گه‌وره‌ترین یاریزانی پێكهاته‌كه‌شی عه‌لی حه‌یده‌ر عه‌لیه، به 32 ساڵ و 6 مانگ و 6 رۆژ، بچووكترین یاریزانیشی یاسین ته‌ها ئه‌حمه‌ده 20 ساڵ و 8 مانگ و 3 رۆژ.
یانه‌ی برایه‌تی
تێكرا ته‌مه‌نی یاریزانانی یانه‌ی برایه‌تی 22.54%، كه رێژه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ تیپێكی به‌شدار له خولی نایابی كوردستان، چونكه ئاماژه‌یه‌كی باشه بۆ بوونی كۆمه‌لی یاریزانی لاو له پێكهاته‌كه، گه‌وره‌رتین یاریزانی یانه‌كه‌ش كاروان ره‌مه‌زان شه‌ریفه به 30 ساڵ و 10 مانگ و 2 رۆژ، بچووكترنی یاریزانیشی میرخاس سمایل محه‌مه‌د شه‌ریفه به 17 ساڵ.
یانه‌ی هه‌ندرێن
یه‌كیك له یانه ئاماده و سازه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان تێكڕای ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانی بریتیه له 24.269%، گه‌وره‌ترین یاریزانی تیپه‌كه‌شی نه‌ریمان خدری گۆڵپارێزیهتی به 38 ساڵ و 5 مانگ و 15 رۆژ، بچووكترین یاریزانیشی مسعه‌ب هه‌ژار جاسمه به 17 ساڵ و 9 مانگ و 15 رۆژ.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، بۆ ئه‌م وه‌رزه تێكرا ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانی 25.53%، گه‌وره‌ترین یاریزانی پێكهاته‌كه‌شی شێرزاد محه‌مه‌ده به 39 ساڵ و 6 مانگ و 10 رۆژ، دووه‌م گه‌وره‌ترین یاریزانی خوله‌كه‌یه، بچووكترین یاریزانیشی مه‌سرور فه‌خره‌دینه به 18 ساڵ.
یانه‌ی ئارارات
تێكڕا ته‌مه‌نی یاریزانانی ئارارات بۆ ئه‌م وه‌رزه 26.36%، گه‌وره‌ترین یاریزانی پێكهاته‌كه‌ی غه‌فور عوسمانه به 39 ساڵ و 3 مانگ و 17 رۆژ، كه گه‌وره‌ترین گۆلپاریزی ئه‌و وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستانه و گه‌وره‌ترین یاریزانی خوله‌كه‌شه، بچووكرتینیشی ئیسماعیل سیروان حه‌یدره به 18 ساڵ و 5 مانگ و 9 رۆژ.
یانه‌ی شه‌قڵاوه
شه‌قلاوه یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه گه‌ڕی رابردوو تۆماركرد، تێكڕا ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی 27.13%، كه یه‌كێكه له تێكڕا ته‌مه‌نه به‌رزه‌كانی به‌شدار له خولی نایابی كوردستان و به پله‌ی دووه‌م دێت له رووی به‌رزی ته‌مه‌نه‌وه، گه‌وره‌ترین یاریزانی پێكهاته‌كه‌ی عوسمان ئه‌نوه‌ر مسته‌فایه به 34 ساڵ و 10 مانگ و 18 رۆژ، بچووكترین یاریزانیشی ستار سابر ئه‌نوه‌ره به 20 ساڵ و 4 مانگ.
یانه‌ی سۆران
تێكڕا ته‌مه‌نی یاریزانانی سۆران پێكهاتووه له 26.25، كه تێكرایهكی ناوه‌ند هه‌ژمار ده‌كرێت ، گه‌وره‌رتین یاریزانی سۆرانییه‌كان كۆڤان نه‌زمییه به 33 ساڵ و 4 مانگ و 12 رۆژ، بچووكترینیشیان بڵند رابه‌ر ئه‌نوه‌ره به 18 ساڵ و 11 مانگ و 18 رۆژ.
یانه‌ی سیروانی نوێ
ئه‌و تیپه‌ی رزگار عه‌لی هه‌موو كات به تیپێكی لاو ناسراوه، تێكڕا ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی 23.80%، كه ریژه‌یه‌كی باشه ئاماژه‌یه‌كی باشه بۆ بوونی یاریزانی لاو له پێكهاته‌كه، گه‌وره‌ترین یاریزانه‌ی پێكهاته‌كه‌ی فرزنده محه‌مه‌د فرجه، به 31 ساڵ و 3 مانگ و 5 رۆژ، بچووكترینیشی محه‌مه‌د عوسمان عارفه به 18 ساڵ و 6 مانگ 6 رۆژ.
یانه‌ی سه‌ید سادق
تێكرا ته‌مه‌نی یاریزانانی پێكهاته‌ی ره‌مزی سالح ئه‌م وه‌رزه 26.35%، گه‌وره‌ترین یاریزانی پێكهاته‌كه‌شی 35 ساڵ و 10 مانگ و 17 رۆژ، بچوكترین یاریزانیشی ئه‌میر ئه‌رسه‌لانه به 21 ساڵ و 8 مانگ و 9 رۆژ.
یانه‌ی نه‌ورۆز
ئه‌م وره‌زه به‌هۆی به‌شداریكردن له خولی نایابی عێراقی پێكهتهیهكی تایبه‌تی بۆ خولی نایابی كوردستان درووستكردووه، تیكڕا ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانی بریتیه له 22.73%، كه له رووی تیكرا ته‌مه‌نه‌وه پله‌ی سییه‌م بچووكترینی ریزبه‌ندی گرتووه، به ریژیهكی كه‌م جیاوازی له گه‌ڵ بچووكترین تێكڕا ته‌مه‌نی خوله‌كه هه‌یه، گه‌وره‌ترین یاریزانی پیشڕه‌و شه‌ریف ئه‌مینه به 33 ساڵ و 10 مانگ و 17 رۆژ، بچووكترینشی ئاریان به‌كر محه‌مه‌د به 16 ساڵ و 7 مانگ، كه بچووكترین یاریزان و گۆڵپارێزی خوله‌كه‌یه، ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستانیشه.
یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ
تێكڕا ته‌مه‌نی تیپه‌كه‌ی ئه‌رسه‌لان جه‌لال، 24.75%، گه‌وره‌ترین یاریزانی 33 ساڵ و 6 مانگ و 17 رۆژه، بچوكترینیشی شكار ئه‌مجه‌ده به 18 ساڵ و 5 مانگ و 6 رۆژ.
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان
تێكڕا ته‌مه‌نی یاریزانانی شین پۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند 26.65%، گه‌وره‌ترین یاریزانی تیپه‌كه‌ی ئه‌ركان ره‌حیمه به 35 ساڵ و 5 مانگ و 12 رۆژ، بچووكترینیشی گه‌شتیار حه‌مه كه‌ریمه به 20 ساڵ و 9 مانگ.
یانه‌ی شێروانه
تێكڕا ته‌مه‌نی پاڵه‌وانه‌كه‌ی جامی كوردستان بۆ ئه‌م وه‌رزه 23.5%، گه‌وره‌ترین یاریزانیشی (سه‌لام موته‌لیب)ـه به 35 ساڵ و 2 مانگ و 18 رۆژ، بچووكترینشی موئه‌یه‌د سه‌فایه به 17 سال و 8 مانگ و 12 رۆژ.
یانه‌ی دهۆك
تێكڕا ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانی دهۆك 23.56%، گه‌وره‌ترین یاریزانیشی عومه‌ر عه‌بدولره‌حمان عومه‌ره به 31 ساڵ و 10مانگ، بچووكترنیشی ره‌وان محه‌مه‌د تاهیره به 19 ساڵ و یه‌ك مانگ.
یانه‌ی زاخۆ
تێكڕا ته‌مه‌نی یاریزانانی زاخۆ، 23.77%، كه رێژه‌یه‌كی بچووك هه‌ژمار ده‌كرێت، گه‌وره‌ترین یاریزانیشی دڵشاد فهوازه به 30 ساڵ و 10 مانگ و 17 رۆژ، بچووكترینشی عمران زه‌كی محه‌مه‌ده به 17 ساڵ و 2 مانگ و 16 رۆژ