(****)

کە دەڵێی
دنیامی
کێوەکان دەفرن
ئاسمان
کورت دەبێتەوە
دەشت
گڕکان دەکا
گورگ و مەڕ
پێکەوە
ئاو دەخۆنەوە
دەترسێم
کۆتایی
جیهان بێ
…………………………
کە دێی
زمانت
گۆڕاوە
زمانم
لاڵ
ئیشی ئێمە
زمانەوانی نییە
لێوت
بێنە
………………………
چاوت
دەخوێنمەوە
چاوم
دەخوێنییەوە
دڵنیام
گرێبەستی
چا
وە
ڕو
انی
دەبەسترێ
………………………..
بۆ ئەوان
مانگ
کۆتایی ئاسمان بوو
چ خۆشە
لەو سەردەمە دا دەژیم
بیست و هەشت هەزاری
ساڵی نوریش
دوور بی
دەتپەرەستم
…………………………
یادت
دەریاچەی زرێوار
بیرت
تاڤگە
نەبوونیت
قەندیل
ئەو
هەمووە جوانییەت
لە نیشتمانم
دەچێ.

ھەواڵی زیاتر