به فه‌رمانی مەسرور بارزانی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ کرێنشینان دروست ده‌كرێت
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاشكرای ده‌كات، به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ کرێنشینان دروست ده‌كرێن.
د.محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند: “به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ کرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان دروست بكرێت”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ کرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان دروست ده‌كرێن و ته‌واوی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌گرێته‌وه”.
راشیگەیاند: “ئەو یەکانە لەلایەن دەستەی وەبەرهێناوە دروست دەکرێن، بەشێوەی شوقه بە هەرزان و بە قیستی درێژخایەن دەبێ”.
جەختی کردەوە، نەخشەیەکی ڕێکوپێک داندراوە و له هەفتەی داهاتوودا پێوەرەکان یەکلایی دەکرێنەوە، گوتیشی: “سەرۆکی حکوومەت خاوەنی ئەو بەرنامەیە و خۆی چاودێری دەکات و بەشێکی پشتگیری دارایی دەکات”.