پێنجوێن.. سێ کەس لەماڵێکدا سووتان

نەخۆشخانەى پێنجوێن رایگەیاند، لێچوونى غاز بووەتە هۆى گڕگرتنى ماڵێک و برینداربوونى سێ کەس.  

بەپێی راگەیەنراوێکى نەخۆشخانەکە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٢/٥/١٠ لێچوونی غاز لەماڵێکدا لەناو پێنجوێن، بووە هۆی برینداربوون و سووتانی سێ کەسی ماڵەکە.  

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی فریاکەوتن و بەشێک لە کارمەندانی بەشەکانی ترو پزیشکانى پسپۆڕی نەشتەرگەری بەزوویی فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ بریندارەکان کردو ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران.  

ھەواڵی زیاتر