وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاشكرای ده‌كات، یاداشتێكی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان له‌گه‌ڵ پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە بوارەکانی گەشەپێدان، پەروەردە و فێرکردن واژووكرد.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ (سێشەممە 10ـی ئایار / مایۆی 2022)، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زيرى په‌روه‌رده، بەیاوەری بەرێوەبەری گشتیی دیوان و بەرێوەبەری گشتیی ئامادەیی و پیشەیی لە وەزارەت، پێشوازىان له “كلمنتس زمنتر” کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و “ئەنەيس بيوليكی” بەڕێوەبەری پەیمانگەی گۆتە ئەڵمانی و شاندێکی یاوەری لە هەرێمی کوردستان کرد.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌ڵمانی جه‌ختیان لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا كرده‌وه، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدانی پەروەردە و فێرکردن و پەرەپێدانی قوتابخانە ئەڵمانییەکان لە هەرێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یاداشتێكی لێکتێگەیشتنیان لەگه‌ڵ پەیمانگەی گۆتەی ئه‌ڵمانی بۆ ماوەی چوار ساڵ واژووکرد.