پەلە بکرێت لە ڕێکەوتنی فراکسیۆن و لایەنە سیاسیەکان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن

لە ڕاگەیەندراوێکدا، فراسکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، دژی پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان هاتە دەنگ و ڕایدەگەینێت؛

ئەرکی پەرلەمانە پرسە گرنگە نیشتیمانیەکان چارەسەر بکات و هێز و فراکسیۆنە جیاوازەکان بێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ ڕۆڵی نوێنەرایەتی و یاسایی و مەرجەعیەتی خۆی بگێڕێت وە هەستێ بە چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەتی ئەو گرفتانەی بنچینەی نیشتیمانیان هەیە.
فراکسیۆنەکە دەشڵێت؛ پەلە بکرێت لە ڕێکەوتنی فراکسیۆن و لایەنە سیاسیەکان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن نابێت هیچ رێگریەک لەبەردەم دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بمێنێ،پێویستە ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بە هەموو ڕەنگە جیاوازەکانەوە بگیرێت نەک بە ویستی سەرۆکایەتی پەرلەمان یان بە ویستی حزبێک یان لایەنێک پەک بخرێت .
ئەم ڕاگەیەندراوەی فراکسیۆنی گۆڕان لە کاتێکدایە، سەرۆکی پەرلەمان ماوەیەکی دوورودرێژە بانگهێشتی پەرلەمانتاران ناکات بۆ دانیشتنی پەرلەمان کە ئیستا کوردستان لە سەروبەری ئەوەدایە ئامادەکاریی دەست پێ بکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەمەش وا لێکدەدرێتەوە وەک هەنگاوێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەلایەن یەکێتییەوە، کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی خۆیەتی.

ھەواڵی زیاتر