پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پۆلیسی هه‌ولێر: ئافره‌تێك به‌ ده‌ستى هاوژینه‌كه‌ی كوژرا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر له‌باره‌ی‌ بوونی‌ رووداوێكی‌ كوشتن له‌ شاره‌كه‌دا روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ده‌لێ : ئافره‌تێك به‌ ده‌ستى هاوسه‌ره‌كه‌ى كوژرا .

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ بڵاويكردۆته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌، دوای ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌بوونی ڕووداوێكی كوشتن له‌ “ته‌عجیلی نوێ” له‌ سنووری شه‌مامك، ده‌ركه‌وت كه‌ ژنێك به‌ناوی “به‌هار زه‌كه‌ریا فه‌تاح” /33 ساڵ/ كوژراوه‌.پۆلیسى هه‌ولێر زياتر روونی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوای به‌دواداچوون بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ كه‌متر له‌ پێنج سه‌عات هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی “ا. ڤ. م” گیرا كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ڕوودانی ده‌مه‌قاڵی له‌ نێوانیان له‌ سه‌ر كێشه‌ی خێزانی لێیداوه‌ و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ ڕێكخرا و پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌.