چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 6, 2024
Image default

فازڵ میرانی: ئەگەر پێکەوە نەچینه‌ به‌غدا زیان دەکەین

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك لایه‌نی دیكه‌ی سیاسی به‌سه‌ر كرده‌وه‌، ئامانجی پارتی ئەوەیە بەتەنیا نەچێتە بەغدا، بەڵکو لایەنە کوردستانییەکان شاندێك ڕێک بخه‌ن و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق گفتوگۆ بکەن.

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، “ئەگەر پێکەوە نەچینه‌ به‌غدا زیان دەکەین”

راشیگه‌یاند، پۆستی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکوک، ئەو دوو پرسەن کە پارتی دەیەوێ لە نێو خۆی کوردستاندا ڕێککەوتنی لە سەر بکرێت، چونکە بە بڕوای پارتی ناکرێت ئەو دوو پۆستە لە سەر حزبێک بەتەنیا بکرێتە ماڵ.

بێکەس قادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی به‌ گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ین، ئه‌م چوار ساڵه‌ی داهاتوو گرنگه‌، له‌ رابردوودا كورد له‌ به‌غدا یه‌كڕیز نه‌بووه‌، بۆیه‌ پێویستمان به‌ یه‌كڕیزی سیاسیی و كارنامه‌ی سیاسی هاوبه‌شه‌.