مەحمود محەمەد،گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بە كوردستانی تیڤی راگەیاند:بارودۆخی كوردستان و عێراق بەشێوەیەكی گشتی و هەرێمایەتی باس و گفتوگۆی ناو كۆبووەنەوەكە بوو بە تایبەتی كە ئەم داخرانەی سیاسییەی روویداوە لە چۆنییەتی پێكهێنانی حكومەتی عێراق،كە ئەمەش پێویستی بە گفتوگۆو لێكدانەی زیاتر هەبوو.
هەروەها گوتی: لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەی تەحزیری بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە و هەروەها ئەو رێكارانەی پێویستن بە كۆنگرە ئامادە بكرێت.
گوتیشی: تەسەور دەكەم كۆنگرە لە مانگی دە یان لە مانگی یانزە كۆتایی پێبێت و كۆنگرەكە ئەنجام بدرێت.
گوتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەشدا كە داخرانی سیاسی عێراق لە قازانجی هیچ لایەكدا نییەو تەسەور دەكەین لە رۆژانی داهاتوو زنجیرەیەك كۆبوونەوە بكرێت بۆ ئەوەی رێگا چارەیەك بدۆزرێتەوە كە لەو داخرانە سیاسییە رزگار بین.
مەحمود محەمەد جەختیشی كردەوە كە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان سوورن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا بكرێت.