پە‌كە‌كە‌ و ئە‌زمونی ڕۆژئاوا

هاودەنگ فاروق

ئەگەر ســـەیری ئەزمونی ڕۆژئاوای كوردســـتان و ڕۆڵی پەكەكە بكەین لەو بەشـــەی كوردستاندا، دەبینین ئەوان بەئاشـــكرا و زیاد لەدەیان جار ئەوەیان گوتووە كە بەهیچ شـــێوەیەك كاریان بۆ دروســـتكردنی قەوارەیەكی كوردی نییە، بۆیە بەردەوام ســـەركوتی هـــەر ئیرادەیەكی كوردییان كردووە لە ڕۆژئاوا و ئێستاش بارەگای حزبە کوردییە ڕەسەنەکان دەستووتێنن و ئەندامەکانیان بە دەستووری بەعسی شام دەخەنە گونجی زیندانە تاریکەکانەوە، ئازادیی میدیایان خەفە کردووە و بۆی نییە جیا لە بەرگری لە سیاسەتە چەوتەکانی ئەوان، هیچ شتێک بڵێت.
لەڕووی ئەدەبیات و كرداریشـــەوە، بەهیچكام لـــە پێوەرەكانی خەباتی نەتەوەیی، جێگەیەك بۆ پەكەكـــە لەناو مێژووی خەباتی بزاڤی نەتەوەییدا نییە، پەكەكە و نووســـەرە سیاســـییەکانیان، لەسەروویشیانەوە خودی ئۆچ ئالان، هەر پێشكەوتنێكی خەباتی نەتەوەیی بەهۆكاری پاشەكشەی خەباتـــی چینایەتی و سیاســـەتی نێونەتەوەیی دەبینـــن، بۆیە ئەگەر هـــەر هەوڵێك هەبێت بۆ ڕاكێشانیان بۆ نێو خەباتی نەتەوەیی کوردی، ئەوان بەشەقاو لێی ڕادەكەن و، هیچ شانازییەکیش بەنەتەوەوە ناكەن.
ئەوان لەکاتێکدا دروشمی بانگەشەی گەلانیان خستووەتە سەر زاری خۆیان و لایەنگرەکانیان، کە لەناو کوردستاندا هیچ کەس بەبرا و خوشکی خۆیان نازانن. ئەوان بەباوەڕەوە داگیرکەرانی کورد بـــە برای خۆیان دەزانن، بـــەڵام هەموو کوردێکی نەتەوەخواز بەدوژمنی خۆیان دادەنێن و خوێنی حەڵاڵ دەکەن.

ھەواڵی زیاتر