عه‌قید فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تابلۆی نوێ چاپكرا، كه ته‌نیا بۆ ژماره كاتییهكانه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی خوازیارن تابلۆ كۆنه‌كه بگۆڕن، تابلۆ نوێیه‌كه ره‌نگه دوای جه‌ژن به‌رده‌ست بێت.
فازڵ حاجی گوتی: به‌ستنی تابڵۆی نوێ ئۆتۆمبێل ده‌ستیپێكرد، كه سه‌ره‌تا ته‌نیا بۆ ئۆتۆمبێلی ژماره كاتی به‌رده‌سته، له‌مه‌ودوا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ژماره كاتین و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ تۆمار ده‌كرێن، تابلۆی نوێیان بۆ ده‌به‌سترێت، كه نێوده‌وڵه‌تیشه و ده‌توانن گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی پێبكرێت.
گوتیشی: له تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل، هه‌ر پارێزگایه‌ك كۆدێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، كه پارێزگای هه‌ولێر كۆدی (22)ی پێدراوه، پارێزگای سلێمانی كۆدی (21) و پارێزگای دهۆكیش كۆدی (24)ی پێدراوه.
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر روونیكرده‌وه، له‌مه‌ودوا پێدانی ژماره‌ی ئۆتۆمبیل وه‌كو پێشتر به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام به زیادكردنی كۆدی پارێزگاكه‌ی خۆت، له‌گه‌ڵ پیتێك له زمانی ئینگلیزی.
روونیشكرده‌وه، ژماره‌كانی پێشتر له یه‌ك ژماره‌یی تا 5 ژماره‌یی وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام شه‌ش ژماره‌یی، ژماره‌یه‌كی لێ كه‌مده‌كرێته‌وه، واتا دووه‌م ژماره له ده‌ست چه‌پ ده‌سڕێته‌وه و ژماره‌كانی دیكه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ زیادكردنی پیتێك و كۆدی پارێزگاكه.
فازڵ حاجی ئاشكرای كرد، ئێستا ئه‌و تابلۆ نوێیه ته‌نیا به ژماره كاتییه‌كان ده‌درێت، خاوه‌ن تابلۆ كۆنه‌كانیش ده‌توانن ئه‌و تابلۆ نوێیه وه‌ربگرن، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا 10 هه‌زار پلێت به‌رده‌سته، ره‌نگه‌ی گۆڕینی تابلۆی كۆن دوای جه‌ژن ده‌ستپێبكات.
تابلۆى تۆمارى ئۆتۆمبێل به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ته‌رخان ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: ئه‌و تابلۆیانه‌ى كه ئێستا ته‌رخان كراون له ژماره (1 تا 99999) پێتى (A) بۆ ژماره‌كه زیاد ده‌كرێت و هه‌مان ژماره‌ى خۆى بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100000, 200000, 300000, 400000, 500000, 600000, 700000, 800000, 900000) دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.
سێیه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100001) تا دوایین ژماره دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى بۆ زیاد ده‌كرێت به‌پێى ئه‌م پیتانه‌ى خواره‌وه به‌پێى ژماره‌ى دووه‌م كه لابراون.
چواره‌م: ژماره‌ى سێیه‌م له لایى چه‌پ لاده‌برێت ئه‌گه‌ر لابردنى ژماره‌ى دووه‌مى لایى چه‌پ ببێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى كه گشت ژماره‌كانى تابلۆ وه‌ك یه‌ك لێ بێت (ژماره‌ى نایابى وه‌ك یه‌ك) و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.
بۆ زانینی تابلۆ نوێیەکەی ئۆتۆمبێلەکەت كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه: