بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هەندێک جار گەواڵە هەور و بروسکە هەور دەبێ لەگەڵ دابارینی بارانی بەخوڕ و تەرزە، خێرایی با لەنێوان 10 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاکان، هەندێک کات هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێ و بارانی بەخوڕ دەبارێت.