عەدنان کەریم زنجیرەک کۆنسێرت ده‌كات

هونەرمەند (عەدنان کەریم) چەند کۆنسێرتی لە شارە جیاجیاکانی هه‌رێمی کوردستان کرد، بڕیاریشە ئەم زنجیرە کۆنسێرتانە بگوازێته‌وه‌ بۆ چەندین شاری دیکەی کوردستان، سەرەتای کۆنسێرتەکانی لە گەرمیان دەستیپێکردو، یەکەم کۆنسیێرتی لە شاری کەلار، لە هۆڵی هونەر، کۆنسێرتی دووەم لە شاری کفری ئەنجامدا لە هۆڵی شەهید ئاتێلا، سێیەم کۆنسێرتی لە شاری سلێمانی لە تەلاری هونەربوو، لەبەر نەمانی بلیت و داواکاری زۆری هەوادارانی بڕیاریاندا کە رۆژی دوایش کۆنسێرتەکە پێشکەش بکەنه‌وه‌، هونەرمەند عەدنان کەریم چەند گۆرانیەکی تایبەتی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد لەوانە: ئەڕۆی ئۆغر، حەبیبە، یادەکانت، ماهی من.
ئامادەبووان زۆر بە چێژەوه‌ گوێیان بۆ ڕاگرت؛ شایانی باسە هونەرمەند (عەدنان کەریم) چەندین کۆنسێرتی لە ناو و دەرەوەی کوردستانیش كردووه ‌و، خاوەنی هەوادارێکی زۆر تایبەت بە خۆیەتی و چه‌ندین كلیپ و ئه‌لبوومی ناوازه‌ی هه‌یه‌.
ئەم سێ کۆنسێرتەی لەلایەن هونەرمەند (توانا خورشید) سەرپەرشتی موزیکی و ئامادەکردنی موزیکی بۆ کرابوو بە بەشداری چەند موزیکزانێکی شاری سلێمانی.

ھەواڵی زیاتر