سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ، ڕایگەیاندووە؛ پێویسته هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك بۆ خانه‌نشینان بكرێ بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان و، چیتر نابێ بێ رێزی به‌شكۆی خانه‌نشیان بكرێ.
رۆمیۆ هەکاری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ، سەبارەت بەدۆخی خانەنشینانی سلێمانی، لە لێدوانێکدا رایگه‌یاندووە: سەبارەت بە دووبارە بوونەوەی ئەو دۆخە نەخوازراو بێ رێزیکردنەی بەرامبەر خانەنشینانی ئازیزی ولاتەکەمان دەکرێت لە بەرێوەبەرایەتیەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە کاتی مووچە وەرگرتندا ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ و نیگەرانی خۆمان دەردەبرین و ئەم بێ رێزیکردنە بەشکۆی خانەنشینان دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت و ئاستێک بۆ ئەم کەمتەرخەمیانە دابنرێت.
ئەوەشی گوتووە؛ لەم رووەوە ئێمە وەکو لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کورردستان لیژنەی لاوەکی پێکدەهێنین بۆ بەدواداچون و رێکاری پەرلەمانی پێویست دەگرینە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم شێوازە نارێکەی له دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان هه‌یه لە پارێزگای سلێمانی، ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی شکۆی هه‌موو خانه‌نشینانه و ده‌مانه‌وێ به‌شێوازێكی رێك‌وپێك ئاسان مووچەکانیان پێبدرێت.
روونیشیكرده‌وه، پێم وایه هه‌موومان پابه‌ندین به روحێكی نیشتیمانییانه خزمه‌ت به‌و گه‌ل و نیشتیمانه‌و ئه‌و قه‌واره‌یه بكه‌ین نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی ، بوونی كێشه له گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ئیقلیمی ، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی نه‌توانێت هه‌موو پێكهاته‌كان وه‌ك پێویست كۆبكاته‌وه وهاووڵاتی به یه‌ك چاو سه‌یری ئه‌و پێشهاتانه نه‌كات .
دۆخی نەخوازراوی پارێزگای سلێمانی، ڕۆشنبیرانی ئەو شارەی هێناوەتە دەنگ و لە نوێترین هەڵوێستیشدا، لەتیف هەڵمەت شاعێری دیاری سلێمانی، لە ڕێگای نوێترین شیعرییەوە کە بە بە دەنگ و ڕەنگی خۆی شیعرەکە دەخوێنێتەوە، باس لە گەندەڵی و دۆخی خەڵکی شارەکە دەکات و لە ناوەڕۆکی شیعرەکەدا باس لە دزین و تاڵانی قوتی خانەنشینانیش دەکات.
چەندین مانگە، سلێمانی و خەڵکەکەی ڕووبەڕووی تەنگەژە و قەیرانی جۆربەجۆر کراونەتەوە لەلایەن دەسەڵاتدانی حزبی ئەو شارەوە و هیچ ئاسۆیەک بۆ چاککردنەوەی دۆخەکە نابینرێت، بە تایبەت لەدوای ئەوەی بە ئاشکرا چەکدار و پاسەوانی کەسانی یەکەمی حزبی دەسەڵاتداریی ناوچەکە بە ئاشکرا ئەو داهاتانە لە بانکەکان تاڵان دەکەن کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە و خزمەتگوزارییەکان دەینێرنە ئەو پارێزگایە.