ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئیمانوێل ماكرۆن كرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەسەرۆكی فەرەنسا.
سەرۆک مەسعود بارزانی، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک ماکرۆن بۆ سەرۆکایەتیی فەڕەنسا، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە (تویتەر) بڵاوی کردەوە “خۆشحاڵم بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەڕێز ئیمانویل ماکرۆن بۆ سەرۆکایەتی فەڕەنسا، هیوای خێر و خۆشی بۆ گەلی فەڕەنسای دۆست دەخوازم”.
سەرۆك بارزانی هەروەها نووسیویەتی “ئومێدمان ئەوەیە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا هەر بە بەهێزی بمێنێتەوە”.