بە‌ھێزبوون گە‌ یشتنە‌ بە‌ ئامانج

فەزیله شۆرش – هۆڵەندا

هه رمرۆڤێك هێزێكی خۆرسكی له ناخی هه یه كه به رده وامی ده داته ژیان، مه به ست لێره له هێزی ده روونی و عه قڵانییه نه ك هێزی ماسولكه، به كارهێنانی ئه م هێزه جیاوازه له مرۆڤێكه وه بۆ مرۆڤێكی تر.
له توێژینه وه زانستیه كان ده ركه وتووه كه ئافرهت به هێزه، ئافرهت له هه موو كێشه كانی ژیان به سه برتر و خۆراگرتره و خۆراگری به رامبه ر به هێزترین ژان هه یه كه ژانی منداڵبوونه.
ئه م هێزه خۆرسكیه وایكردووه ته مه نی ئافره ت درێژتر بێت له پیاو، ئافره ت هه موو كات له هه وڵدایه به هێزتربێت، به ڵام گرنگیشه له پاڵ ئه م هێزه خۆی خۆش بوێت و ده وروبه ریشی له خۆشه ویستی بێبه ش نه كات.
زۆرجار كێشه كانی خێزان واده كات كه ئافره ت
نه توانێ هه ست به هێزی خۆی بكات، به ڵكو وا هه ست ده كات كه بێ هێزه، له ده رئه نجامه كه ی نائومێد ده بێت،به داخه وه به تایبه تی هه ندێك ئافره ت بیر له خۆكوشتنیش ده كاته وه.
به بۆچونی خۆیان له كێشه كان رزگاریان ده بێت به ڵام هیچ كات ئه م بیركردنه وه یه راست و دروست نییه، به ڵكو له رووبه رووبوونه وه ی كێشه هێزی خۆرسك زیاتر ده بێت، ئه مه وا ده كات كێشه كه به عه قاڵانه چاره بكرێت.
له ووڵاتانی ئه وروپا، پسپۆری خێزانی و سایكۆلۆجی و پسپۆری تایبه ت هه یه بۆ هاوكاریكردن له چۆنیه تی به هێزتركردنی هێزه خۆرسكه كان بۆچاره كردنی كێشه ی خێزانی یان كۆمه ڵایه تی له رێگه ی رێنماییدان و راهێنان و خولی تایبه ت تا مرۆڤ بتوانێت ڕووبه ڕووی كێشه كانی بێت.
تا ساڵانێكی نزیك قسه كردن له سه ر كێشه كان له زۆربه ی ووڵاتانی ئه وروپا تە‌ بوو بوو، ئێستا توانرا ئه م ته بووه بشكێنرێ،
له قوتابخانه كانیان قوتابی هانده ده ن تا بوێر بێت و بتوانێ په یوه ندی له پسپۆری تایبه ت بكات بۆ باسكردنی كێشه كانی و دۆزینه وه ی رێگه چاره یه ك، له پاڵ ئه م هه موو هاوكارییه، پسپۆره كان ده ڵێن مرۆڤ ده بێت تاراده یه كی باش خۆی هێزی بداته وه خۆی بۆ به رده وامی ژیان به هه موو خۆشی و ناخۆشییه كانی، چونكه ژیان ته نیا خۆشی نیه، به تایبه تی ئافره تان بۆ گه یشتنی ئامانجه كانیان و به رده وامی ژیان پێویسته نه رم و نیانی و شه ونخوونی و بوێری خۆیان له بیرنه كه ن، ئه مانه هێزه ده روونی و عه قڵانیه كانیان به هێزتر ده كه ن و هێزێكی گه وره تر و زۆرتر ده به خشن و بیر له خۆكوشتن ناكه نه وه، چونكه به هێزبوون گه یشتنه به ئامانج.

ھەواڵی زیاتر