هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك ئیمانوێل ماكڕۆن ده‌كات 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی دووبارە هەڵبژێردراوەی فەرەنسا كرد.

مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە “گەرمترین پیرۆزباییت ئاڕاستە دەکەم سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەت. بەخۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵتدا لەپێناو بەردەوامبوون لە بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا”.

ئەمڕۆ یەكشەممە ئیمانوێل ماكرۆن بۆ جاری دووەم هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسای بردەوە و بووەوە بە سەرۆكی وڵات.