گرێبه‌ستی سه‌دان په‌رستار و كارمه‌ندی ته‌ندروستی نوێ ده‌كرێته‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی كاركردنی 502 په‌رستاری زانكۆیی و سڕكاریان بۆ ماوه‌ی 6 مانگی دیكه به‌شێوه‌ی كرێی رۆژانه و به‌گوێره‌ی پسپۆرێتییان نوێكردووه‌ته‌وه.
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، كه واژووی سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌سه‌ره‌وه‌یه، هاتووه: نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه به‌گوێره‌ی پسپۆڕێتییان ده‌بێت و ته‌رخانكردنی مووچه‌كانیشیان به‌گوێره‌ی بڕوانامه‌كانیان، له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستیی پارێزگا و ئیداره سهبرهخۆكان ده‌بێت.
بڕیاریشدراوه، مووچه‌ی كارمه‌ندان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له 525 هه‌زار دیناره‌وه بكرێته 550 هه‌زار دینار.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه وێنه‌یه‌كی فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: