Amîna Zikrî
مەسرور بارزانی، پیاوێک مەزن بیر دەکاتەوە و ئەوانەی لە فکری تێناگەن، هەنگاوە گەورەکانی هەزم ناکەن و پێیان تەقەبوول ناکرێت، پیاوێ دڵسۆزانە سەیری داهاتوو دەکات و هەنگاوەکانی بۆ نەوەکانی ئەم وڵاتەن. مەسرور بارزانی ئیدارەی هەرێمێک دەدات لە ناوچەیەکدا کە پارچەیەک ئاگرە و سەقامگیری سیاسی جڤاکی ئابووری دەمێکە تێیدا غائیبە، سەرەڕای دوژمنایەتی ناوخۆ و دەرەوە، شەریکی بێ هەڵوێست و لاواز بێ ئاوڕدانەوە بۆ دژایەتی ئاست نزم و کاری بچووکی ئەوان هێشتا دەست لە خەم و ژیانی میللەتەکەی بەرنادات و وەک سەرکردەیەکی گەورە کە مێژوو باسی دەکات و ناوی بەرزڕادەگرێت مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکان دەکات.
Peshawa Hawramani
لە جیۆپۆلەتیکدا دەوڵەتیان کیانی سیاسی نابێت بوەستێت،چونکە وەستان بە مانای پوکانەوە دێت. لەبەر ئەوە دەبێت گەشە بکەیت و فراوانبیت،گەسەندن و فروانبوونیش بەشێکی زۆری پەیوەندی بەوە هەیە تۆ تا چەند ئامادەییت هەیە لە هاوکێشە گەورەکاندا. هەر ئەمەی کە تۆ خاوەن هێزەکانی ئەم ناوچەیەو خاوەن هێزەکانی دونیا حسابت بۆدەکەن و بۆچوونەکانت گرنگ وەردەگرن و ڕاوێژت پێدەکەن،مانای ئەوەیەڕۆڵت هەیە لە موعادەلە گشتییەکەدا.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەریتانیای کرد لای هەموومانڕوونە، بەریتانیا هەژموون و دەسەڵاتێکی فراوانی لە دونیادا هەیە. یەکێکە لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەندامی ناتۆیە، پشکی گەورەی لەڕێکخراوی هاوکاری و پەرەسەندنی ئابووری بەدەستە، هاوبەشی گرووپی ٨ و گرووپی ٢٠ە.
ئەم هاوبەشیبوونە ستراتیژییە وا دەکات کە هەرێمی کوردستان نەک هەر دەچێتە سەر نەخشەی وزەی جیهانی، بەڵکو لە هاوکێشە نێودەوڵەتی و جیهانییەکان چ لە بواری سیاسەت و چ لە بواری وزە و بازرگانی بەهێزتر لە ئێستا قسەی خۆی دەبێت و بەمەش کرانەوە و پەرەسەندنی گەورەی بەدوادادێت.
Rebwar Babkaye
ئاڵای کوردستان لە لەندەن شەکایەوەو بۆ پێشوازیکردن لەڕێزدار کاک مەسرور بارزانی ھەڵکرا.
بەڕێز سەرۆکی حکومەت لە لەندەن بە گەرمی و بەو پەڕی پڕۆتۆکۆلییەوە لە لەلایەن بەڕێز سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە پێشوازیەکی شاھانەی لێکرا.
Frsat S Shkur
شانشینی بەریتانیا،یەکێک لە زلھێزەکانی مێژوو تا ئەوڕۆ جەمسەرێکی گرنگ و کاریگەریی جیھان، دەوڵەتێکی پێشکەوتوو و، گەورەی ( جوگرافی، سیاسیی، ئابووریی، سەربازیی، پیشەسازیی)
سەرۆکوەزیرانەکەی، بۆریس جۆنسن، بە ئاڵای پیرۆزیی کوردستانەوەلە پێشوازیی “مەسرور بارزانی” سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرکردەی باڵاو دیاری ھەرێمی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بوو.
Nechirvan Kalary
پەڕینەوە بۆ قۆناغێكی نوێ و جیاوازتر…
ھەموو شتێك لە پێناو كوردستان.
Hogir Nerwayi
مەسرور بارزانی ئامانجیەتی کورد ئامادەبکات بۆ ئەوەی گۆڕانکاری بەھاوکێشە نێودەوڵەتیەکان بکات نەک وەکو ھەموو جار گۆرانکاری پێ بکرێت و لەدەرەوەی ھاوکێشەکان بن.
مەسرور بارزانی بە کاڵای وزە، ئامانجیەتی نەخشەی سەد ساڵ پێش ئێستا بگۆڕێت، کورد لە قەتیسکردنی ناوچەکە (ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست) کە ئاڵۆزترین ناوچەیە بھێنتە دەرەوە و بکرێتەیەکەیەکی سەرەکی لە ھاوکێشەکانی سیاسەتی نێودەڵەتی، بەڕاشکاوانە گوتی: سەد ساڵە ناوچەکە ئارامیی بەخۆیەوە نەبینیوە.
Sirwan Meena Khan
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەکتەر و ئەندازیاری داڕشتنەوەی بەرژەوەندییەکانی هەرێمە و دروستکەری دەرفەتی زیاتری سەرکەوتنی دیبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستانە، مانۆری دیبلۆماسی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەرخەری ئەمڕاستیەیە. ئەوەی شارەزای پەیوەندییە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکان بێت لە گرنگی و پڕ بایەخی دیداری لوتکەی سەرۆک مەسرور بارزانی و بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تێدەگات کە لە خانووی ژمارە (١٠)ی ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەنجامدرا. لەم سەردانەی سەرۆک مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا ژمارەیەک دیداری گرنگ و چارەنوسساز ئەنجامدرا، تاوتوێی کۆمەڵێک بابەت کران کە پڕدەستکەوتن بۆ هەرێمی کوردستان. کرۆکی ئەم دیدارە پتەوکردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیایە، لە ئەگەری بەردەوامی جەنگیڕووسیا و ئۆکرانیادا هەرێمی کوردستان دەبێتەیەکێک لە باشترین ئەڵتەرناتیڤەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی وزە.
Karzan Sabah Hawramy
جوڵهی مهسروور بارزانی، له دوبهی و توركیا و بهریتانیا نهك تهنیا دیپلۆماسی و سیاسی بوو، بهڵكو گهورهترین ماركێتینگ بوو بۆ ئهوهی بازاری نهوت و گازی كوردستان له نهخشهی ئابووری جیهان رێگای خۆی بگرێتهوه، له دوو ههفته پێش ئێستا له كۆڕبهندی جیهانیی وزه له دوبهی كۆمپانیاكانی بواری نهوت و گاز دڵنیاییان دایه جیهان كه له چوارچێوهی سیاسهتی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاشكرایان كرد كه سهرچاوهكانی وزه نهوت و گاز له كوردستان توانایان ههیه له ماوهیهكی دیاریكراودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە 500 بەرمیل لەڕۆژێكدا بەرز بكەنەوە بۆیەك ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا و ئەم زیادكردنەش بەردەوامی دەبێت هەتا دەگاتە 1.5 ملیۆن لەڕۆژێكدا.
چاوشین هۆرمزیار
وڵاتی بەریتانیا دەرگایەکی نوێ لە رووی کوردستان دەکاتەوە وەک دۆستێکی نزیک وەک فەرەنسا،بەریتانیاش دەرگاکەی والا کرد دەیەوێت بیسەلمێنێت کە دۆستە خۆشەویستەکەمان دەبێ !