هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

بە‌كورتی بە‌ كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

دوای چل ڕۆژەکە
دوای ئـــەوەی هاوپەیمانیی (ڕزگاریی نیشـــتمان) نەیتوانی زۆرینەی دوو لەسەر سێ لە پەرلەمان مســـۆگەر بکات بۆ هەڵبژردنی سەرکۆمار، بەڕێز مقتـــەدا ســـەدر دەرفەتێکی چـــل ڕۆژەی دایە لایەنەکـــەی بەرامبەر واتە هاوپەیمانـــی چوارچێـــوەی هاوئاهەنگی، تا ئەوان هەوڵـــی کۆکردنەوەی 220 ئەنـــدام بـــدەن بـــۆ پێکهێنانی زۆرینەی پێویســـت بـــۆ هەڵبژاردنی ســـەرکۆمار. ئەمڕۆ نێوەی ئەو کاتە تەواو بووە و هیچ ئاماژەیەکیش نییە کە چوارچێوەی هەماهەنگی بتوانن چوارچێوەکەیان لەوەی ئێســـتا هەیە زۆر فراوانتر بکەن و پێشـــناچێت لەو ماوەیەی کە ماوە و لە 10ی مانگی داهاتـــوودا تەواو دەبێت، بتوانن ئەو کارە بکـــەن. ئەوان بە پلەی یەکەم کار لەســـەر هەڵوەشاندنەوە یان لاوازکردنی هاوپەیمانی ڕزگاریی نیشتمان دەکەن و لاگشیان وایە کە ســـوننەکان ئەڵقەی لاوازی هاوپەیمانییەکەن، لەبەر زۆر بـــاش پێکەوەنەگونجاندنی بەڕێزان حەلبووســـی و خەنجەر و،
دەتوانن لەو دەرگایەوە بێنە ژوورەوە.
ئەو پرســـیارە ڕەوایەی بەردەوام دێتـــە ئاراوە ئەوەیە کە ئەگەر لە ماوەی چل ڕۆژەکەدا، چوارچێوەی هاوئاهەنگییش نەیانتوانی زۆرینەی پێویســـت بەدەســـت بهێنن، ئایـــا بژاردەکانی بەردەم لایەنە سیاســـییەکان چین بۆ
ئەوەی وڵات لەم چەقبەستنە سیاسییە قوتار بکەن؟
ڕەنگە هێشـــتا لایەنە سیاســـییەکان بە گشتی و ســـێ هاوبەشەکەی ناو هاوپەیمانی ڕزگاریی نیشـــتیمان پێکەوە تاوتوێی ئەم بابەتەیان نەکردبێت و گفتوگـــۆی جدییان بۆ دوای تەوابوونـــی وادەکە هەڵگرتبێت، بەڵام گەر ئەوەش بکەن ئەوا بژاردەکان زۆر نین و هیچ یەکێک لەو بژاردانەش ناتوانن هەموو لایەنەکان ڕازیکەن. بە ڕای من بژاردەکان لەمانەی خوارەوەدا کورت
دەکرینەوە:
•دوای ئـــەوەی دەرکەوت هیـــچ یەکێک لـــە دوو هاوپەیمانییەکە ناتوانن زۆرینەی پێویســـتی پەرلەمانی بەدەســـت بهێنن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک، گفتوگۆ ودانوستان لە نێوانیاندا دەبێتە بژاردەی گونجاو تا پێکەوە ڕێگای
دەرچوون لە قەیرانەکە بدۆزنەوە. •بە پێی ڕێکارەکانی ناو دەســـتوور بڕیار بدرێت لەسەر هەڵبژاردنێکی تر کە ئەمەش لە ڕووی پراکتیکەوە زەحمەتە و ڕەنگە گەر بیشـــکرێت ڕێژەی دەنگدان لەوەی پێشوو کەمتر بێت و، لایەنی دۆڕاو هەموو هەوڵێکی ڕەواو ناڕەوا بدەن تا ژمارەی کورسییەکانیان زۆر زیاتر بکەن. •هەڵوەشـــاندنەوەی هاوپەیمانییـــەکان و پێکهێنانی هاوپەیمانیی نوێ بە
شێوەیەکی وا کە زۆرینەی پەرلەمانی مسۆگەر بکرێت