هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئەم هەفتەیە مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانەنشینان كرا و ئه‌مڕۆ شەممەش 23-04-2022 به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌ی مانگی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت  و  سبه‌ی و رۆژانی داهاتوو خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 
 یەکشەممە 24-04-2022
 وەزارەته‌كانی ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری و لاوان ،  کارەبا مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
 دووشەممە 25-04-2022
 وەزارەته‌كانی خوێندنی باڵا و  شارەوانی و گه‌شت و گوزار مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە ، پێنجشەممە، 28،27،26 ى 04-2022،  مووچه‌ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و خانەنشینی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت. 
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10 ی 4 ی 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت،  به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تیش تا رۆژی 28 ی 4 ی 2022 ته‌واوی شوێنه‌كان مووچه‌ وه‌رده‌گرن.