کەسناسی هەرێمی کوردستان دۆخی پێشبینیکراوی کەشوهەوای سبەی شەممەی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دۆخی کەشوهەوای سبەی شەممە بەگشتیی ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بەمشێوەیە پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو:-
کەشی پێشبینیکراوی هەولێر
ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرایى با/ لەنێوان (10- 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (9 – 10) کیلۆمەتر، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو، 15 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 30 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی سلێمانی
ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، خێرایى با/ لەنێوان ( 5 – 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ ( 9 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 16 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 29 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی دهۆک
ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێ، خێرایى با/ لە نێوان (5 – 10 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (9 – 10) کیلۆمەتر دەبێت، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 14 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 30 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی هەڵەبجە
ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با/ لە نێوان (5 – 10 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ ( 9 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 15 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی کەرکووک
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با/ لە نێوان (10 – 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (8 – 10) کیلۆمەتر دەبێت، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 18 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 33 پلەى سیلیزى دەبێت.