پەیامی پیرۆزبایى پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی 124 ساڵەى ڕۆژنامەگەریی كوردی 

پارێزگاری هه‌ولێر له‌ یادی 124ی ساڵەى ڕۆژنامەگەریی كوردی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و پشتیوانی ڕۆژنامەنووسان ده‌بن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە یادى سەد و بیست و چوارەمین ساڵەى دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو رووناکبیر و ڕۆشنبیر و رۆژنامەنووسانە دادەنوێنین کە لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان گیانی خۆیان کردە قوربانی.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها پیرۆزباییەکى گەرم لە سەرجەم خوشک و برایانی ڕۆژنامەنووس و میدیاكار و سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەین.

ئومێد خۆشناو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لەم یادەدا جارێکى تر دووپاتی دەکەنەوە وەکو پارێزگای هەولێر بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و پشتیوانی ڕۆژنامەنووسانن لەپێناو بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەگەریی كوردی و گەشەپێدانی كەلتوور و هۆشیاریی سیاسی و كۆمەڵایەتی خەڵكی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر