وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری: كار له‌پێناو پاراستنی ئازادییه‌كان ده‌كه‌ین
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه رایگه‌یاند، له ڕێگه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، كار له پێناو پاراستنی ئازادییه‌كان و به‌رزڕاگرتنی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی، نیشتمانیی، ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و قبوڵكردنی جیاوازییه‌كان ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هه‌رێم، لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه‌وه، پیرۆزبایی له هه‌مو رۆژنامه‌نوسان و میدیاكارانی كورد، له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، درود بۆ گیانی پاكی رۆژنامه‌نوسه شه‌هیده‌كان ده‌نێرین، كه گیانی خۆیان له رێی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان و ئازادی را ده‌ربڕین و پاراستنی زمان و كولتوری گه‌له‌مان به‌خشیوه”.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان راشیگه‌یاندوه، “پابه‌ندبونمان به سیاسه‌تی حكوومەتی هه‌رێم و هه‌موو یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان دووپاتدەكهینهوه، كه به ماندوبون و خه‌مخۆری دڵسۆزانی ئازادی هاتونه‌ته ئاراوه، له رێگه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، كار له پێناو پاراستنی ئازادییه‌كان و به‌رزڕاگرتنی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی، نیشتمانیی، ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و قبوڵكردنی جیاوازییه‌كان ده‌كه‌ین وه‌ك داینه‌مۆی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی”.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌په‌یامه‌كه‌یدا داوایكردوه، پێداچونه‌وه به‌یاساكان بكرێت و هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و فراوانبونی بازنه‌ی جیهانیی ئازادییه‌كان، گۆڕانكاری پێویستیان تێدا بكرێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “پابه‌ندبون به ئیتیك و ئه‌خلاقیاتی كاری رۆژنامه‌نوسی، دوركه‌وتنه‌وه له زمانی ته‌شهیر و ناوزڕاندن و هه‌ڵبه‌ستنی هه‌واڵی نادروست و هه‌ڵپه‌كردن بۆ بازاڕگه‌رمیی ده‌خوازێت، به تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كۆمه‌ڵگای كوردستان، كه فره نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌به و به قۆناغێكی سه‌ختی بنیاتناندا تێده‌په‌ڕێ و كۆسپ و ته‌گه‌ره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌می زۆر و زه‌وه‌ندن”.