له ههولێر ژنێك له لایهن هاوسهرهكهیهوه به چهقۆ كوژرا
ئهمڕۆ پێنجشهم بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازى لە جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز و دوخى بازاڕ ئەنجامدرا.
نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەم بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە دیوانى پارێزگا کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازى لە جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز و دوخى بازاڕ لەگەڵ لیژنەکانى چاودێرى بازاڕ، کشتوکاڵ و بازگەکان ئەنجامدرا.
له كۆبوونهوهكهدا پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لەسەرجەم لیژنەکان کرد بۆ هەموو ئەوکارانەی لەماوەى ڕابردوودا ئەنجامیانداوە، پاشان بە وردی باس لەو ڕێ و شوێنانە کرا کە پێویستە لەمەوبەدوا لەلایەن لێژنەکانەوە بگیرێتەبەر.
پارێزگارى هەولێر ههروهها تەئکیدی لە لیژنەی چاودێرى بازاڕ کردەوە بەر لە جەژن بەردەوامبن لە چاودێریکردنی چڕ و وردی بازاڕ و نرخ و کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و ڕێگە بە هیچ کەس نەدرێت یاری بە بازاڕ بکات و نرخی خۆراک و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات، هەرکەسێک سەرپێچى کرد ئیجرائاتى توندى لەگەڵ بکرێت.
لە کۆتایشدا پارێزگاری هەولێر تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و گرنگی بازگەکانی دەروازەی شارى هەولێر لە نیشاندانى سیمای جوان و سەردەمیانەی هەولێر لە میوانداری و میواندۆستیدا، جەختى لەوە کردەوە کە تا بۆیان دەکرێت بەتایبەتى بۆ رۆژانى جەژن کە ژمارەیەکى زۆر گەشتیار سەردانى هەولێر دەکەن ئاسانکارییان پێشکەش بکرێت و لە پێشوازیکردنی میوان و هاووڵاتییان ڕێز لە هەموو ئەو خەڵکانە بگیرێت کە دێنە نێو هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.