دادگای بەریتانیا بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی لەبارەی دامەزرێنەری ویکلیکسەوە دا

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، دادگای بەریتانیا بڕیاریدا, دامەزرێنەری وێبسایتی ویکلیکس، جولیان ئەسانج رادەستی ئەمەریکا بکات، کە دەیانەوێت بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دادگایی بکەن.

دادگای وێستمینستەر لە لەندەن بڕیارێکی فەرمی دەرکرد بۆ رادەستکردنی ئەسانج و ئێستا تەنها وەرگرتنی رەزامەندی وەزیری ناوخۆ پریتی پاتیل ماوە بۆ جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان.

ئاژانسەکە باسی لەوەش کرد، پارێزەری داکۆکیکار لە ئەسانج رەنگە هێشتا بتوانێت داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی دادگای باڵا بکات.

ئەسانج دامەزرێنەرى وێبسایتی ویكیلیكس لە ساڵى 2010 پاش بڵاوكردنەوەى دۆکیومێنتی سەربازیی نهێنی لەبارەی شەڕی عێراق و ئەفغانستان و نامەى دیپلۆماتكارە ئەمەریكایییەكان، زیاتر لە 11 ساڵە لە بەریتانیا دەستبەسەرە.

ھەواڵی زیاتر