مەسرور بارزانی لە چاتام هاوس بەشداری لە گفتوگۆییەکدا دەکات 

بڕیارە کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن بەشداری لە گفتوگۆیەکدا بکات و باس لە ئاڵنگاریی و بەربەستەکانی بەردەم چاکسازی لە هەرێمی کوردستاندا بکات.

گفتوگۆکە لەلایەن رۆبن نیبلێت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری چاتام هاوس بەڕێوەدەچێت.

مەسرور بارزانی لە گفتوگۆکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەتایبەتیش بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەکات.

چاتام هاوس کە بە پەیمانگای شاهانەی کاروباری نێودەوڵەتیش ناسراوە، لە ساڵی 1921 لە لەندەن دامەزراوە و ئیڤێنت لەبارەی رووداوە نێودەوڵەتییەکان رێکدەخات.

ھەواڵی زیاتر