گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگیران.
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا راگیرا.
ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە 20/4/2022، لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیا گەشتیارییەکان و گەشتیارانی ئاگادار کردەوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە راگیراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی کەشوهەوای بەغدا، هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی