ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ شانشینی یەکگرتوو، لە شاری لەندەن لەگەڵ لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەدا بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا.
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی چارەسەركردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.