مه‌سرور بارزانی: به‌ریتانیا ده‌توانێت گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشبخات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ولێر و به‌غدا متمانه‌یان به به‌ریتانیا هه‌یه و له‌نده‌ن ده‌توانێت گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشبخات.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، له له‌نده‌ن ژماره‌یه‌ك دیدار و چالاكی دیپلۆماتیكی ئه‌نجامدا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن، مه‌سرور بارزانی،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئەماندا میلینگ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست كۆبووه‌وه.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، مه‌سرور بارزانی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، گفتوگۆیه‌كی بنیاتنه‌رمان له‌گه‌ڵ ئەماندا میلینگ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئه‌نجامدا له باره‌ی سووده‌كانی سه‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و مه‌ترسییه‌كانی شكستهێنانیان.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: به‌ریتانیا ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت و وه‌ك هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراو له لایه‌ن هه‌ولێر و به‌غداوه ده‌توانێت ئه‌و گفتوگۆیانه به‌ره‌و پێش به‌رێت. ئه‌مه له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه هه‌مووان له سایه‌ی یه‌ك درووشمدا كار بكه‌ین.