ملیۆنێك و 250 هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بەستراون 

بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە سلێمانی بەردەوامەو لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش نزیكەی  1,250,000 پێوەر بەستراون.
تیمەكانی كارەبا (كۆمپانیای شاندز) ئەمڕۆ دەستیان بە بەستنی پێوەری زیرەك لە گەڕەكی كانێسكان و  ناو بازاڕی سلێمانی و  قەزای دوكان كرد. 
تا ئێستا زیاتر لە 430 هەزار پێوەر لە سلێمانی بەستراون و لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش نزیكەی  1,250,000 پێوەر بەستراون.

ھەواڵی زیاتر