کۆمپانیاکانی چین دەیانەوێت کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بێنن

دوێنێ لە نووسینگەی تایبەتی خۆی، کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە- (نی رۆچی) کونسوڵی چین لە هەولێر کرد کە بە مەبەستی گەیاندنی ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لە کەرتی کارەبای هەرێم سەردانی وەزارەتی کارەبای کردبوو.

وەزیری کارەبا کورتەیەکی لە ڕەوشی کەرتی کارەبای باس کرد، بە تایبەتی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر.
کونسوڵی چین، ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، بڕیاریشە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی وڵاتی چین بە مەبەستی بەشداریکردن لە وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

ھەواڵی زیاتر