پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى پارێزگاى هەڵەبجە لە کابینەى نۆیەمدا

پارێزگاى هەڵەبجە کە ڕێکەوتى ١٣ى ئازارى ٢٠١٤ى زایینى و لە لایەن حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە بە فەرمى پارێزگابوونى ڕاگەیێنرا و وەک چوارەمین پارێزگاى هەرێمى کوردستان ناسێنرا، ئەمەش دواى ئەوە دێت کە ئەم شارە لە ساڵى ١٨٨٩ى زایینییەوە کرا بە قەزا و دواى نەجەف بە دووەم قەزا لە عێراق دادەنرا. هەڵەبجەییەکان بە هۆى کیمیابارانى بەعسەوە تووشى کارەساتێکى گەورە بوونەوە و زیاتر لە ٥٠٠٠ کەسیان لێ شەهید بوونە و دواى ئەنفال ئەمە گەورەترین کارەسات بوو کە بەسەر گەلى کورددا دەهات لە هه‌رێمی کوردستان.

ئاوەدانکردنەوەى ئەو شارە و ساڕێژکردنى زامەکانیان بەشێک بووە لە خەونى خەڵکى شارەکە و حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش لە چوارچێوەى کار و پڕۆژەکانى خۆیدا ئەو کاتەى کە سەر بە سلێمانى بووە، لەبیرى نەکردووە و ئێستاش کە پارێزگایە پشکى خۆى لە بودجەى ساڵانەى حکوومەتى هەرێم هەیە بەو مەرجەى کە لەمپەر لە سەرفکردنى و جێبەجێکردنى پڕۆژەکان دروست نەکرێت. لە کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان چەندین پڕۆژە بۆ ئەو پارێزگایە ئەنجام دراون کە لێرەدا بە خاڵ و بەش دەیانخەینە ڕوو:

یەکەم: پڕۆژە بە پێى داهات
پڕۆژەکانى پارێزگاى هەڵەبجە لەسەر ڕێژەى داهات ـ سێکتەرەکان بۆ ساڵى ٢٠٢١، نۆ پڕۆژە بووە بە بڕى ٢١٩,٤٠٩,١٠١ دینار کە ئەویش لەسەر ئەم سێکتەرانە دابەش کراوە:
ـ سێکتەرى شارەوانى هەڵەبجە: ٤ پڕۆژە بە بڕى ٤٥,٢٠٢,٧٥٠ دینار
ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتى شارەوانى هەڵەبجە: ٥ پڕۆژە بە بڕى ١٧٢,٢٤٦,٥٠٠ دینار
ـ سێکتەرى ئاو و ئاوەڕۆ: پڕۆژەیەک بە بڕى ١,٩٥٩,٨٥١ دینار

دووەم: وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار
لە وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان چەندین پڕۆژە و بڕیار بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ پارێزگاى هەڵەبجە دەرچوونە کە لێرەدا دابەشیان دەکەین سەر دوو بەشى (کارگێڕى) و (دارایی):

ـ لە ڕووى کارگێڕییەوە:
١. كردنەوەى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کارەباى هەڵەبجە لە ڕێکەوتى ٢٤/٣/٢٠٢٠.
٢. دامەزراندنى ١٥ فەرمانبەر بە شێوەى گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کارەباى هەڵەبجە.
٣. دابينكردنى ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کارەباى هەڵەبجە.
٤. پێکهێنانى ئەنجوومەنى شارەوانى هەڵەبجە.
٥. دامەزاندنى ٤٢ فەرمانبەر بۆ پڕۆژەى ئاوى هەڵەبجە بە شێوەى گرێبەست بۆ فەرمانگەى ئاوى هەڵەبجە.
٦. دامەزراندنى فەرمانبەرێک بۆ سەرۆکایەتى شارەوانیى هەڵەبجە بە شێوەى گرێبەست.
ـ لە ڕووى داراییەوە:
١. کردنەوەى یەکەى ژمێریارى بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەخشاندنى ئاوەدانى هەڵەبجە.
٢. کڕینى دوو ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتى نەخشەدانانى ئاوەدانى هەڵەبجە.
٣. دابینکردنى گشت کەلوپەلێک بۆ باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانى ئاوەدانى هەڵەبجە.
٤. تەرخانکردن و خەرجکردنى بڕى ٥٠٠,٩٦٠,٣٣٩ دینار بۆ جێبەجێکردنى ١١ پڕۆژەى خزمەتگوزارى لە سێکتەرى شارەوانى لەسەر ڕێژەى گەڕاوەى داهات.
٥. خەرجکردنى ٥٠٠,٣٤٦,٠٦٧ دینار بۆ جێبەجێکردنى سێ پڕۆژەى خزمەتگوزاریی سێکتەرى ئاو لەسەر ڕێژەى گەڕاوەى داهات.
٦. جێبەجێكردنى هێڵى ١٣٢ له سەيدسادق بۆ هەڵەبجە به گوژمەى ١٧.٢١مليار دينار کە ئێستا ٧٠٪ تەواو بووە.
٧. هێڵى ٣٣ له وێستگەى هەڵەبجە به گوژمەى ٤.٨٢مليار دینار.
٨. ئەنجامدانى ٣٣ پڕۆژەى دابەشكردنى كارەبا به گوژمەى ١.٤مليار دينار.

سێیەم: وەزارەتى کشتوکاڵ
١. ڕەزامەندی بەکرێگرتنی کرێکار بە بڕی ( ١٥٢,٠٠٠,٠٠٠) دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی باخداری.
٢. ڕەزامەندی کڕینی محاویلە بۆ بیری دووڕیانی ڕێگاری خەرپانێ بە گوژمەی (١٤,٧٠٠,٠٠٠) دینار.
٣. دروستکردنی لەوحەی کۆنکرێتی بۆ لەکیسنانی نەمام بە مەبەستی بەرهەمهێنانی نەمام له نەمامگەی دارستانی سیروان بە گوژمەی (١,٣٥٠,٠٠٠٠) دینار.
٤. ڕەزامەندی کڕینی ئامێری تاقیگەیی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی بە گوژمەی ٢٥ملیۆن دینار.
٥. ڕەزامەندی کڕینی سیستەمی کامێرای چاودێری بۆ نەمامگەی دارستانی سیروان بە گوژمەی ٢٧ملیۆن دینار.
٦. ڕازامەندیی پڕۆژەی بەرهەمهینانی گەنمی بنەتۆ.

چوارەم: وەزارەتى تەندرووستى
لە وەزارەتى تەندرووستى چەندین پڕۆژە و بڕیار بۆ جێبەجێکردنى چەندین فەرمانى کارگێڕى بۆ پارێزگاى هەڵەبجە دەرچووە کە بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:

ـ دامەزراندنى فەرمانبەران:
١. دامەزراندنى ٤٩ پزیشک (١٥ پزیشك لە ساڵی ٢٠١٩، ١٦ پزیشك لە ساڵی ٢٠٢٠ و ١٨ پزیشك لە ساڵی ٢٠٢١).
٢. دامەزراندنی (٣٠) فەرمانبەرى تەندروستی بە گرێبەست بۆ نەخۆشخانەی وەفا (سەنتەری چارەسەری کۆڕۆنا).
٣. دامەزراندنی (٣٠) فەرمانبەر و کارمەندی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی بیارە.
٤. تەواوکردنی ناردنەدەرەوەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی کە ژمارەیان ٥٣ کەسە.

ـ دابینکردنی خەرجی مانگانەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی:
١. دابینکردنى ٩٠ملیۆن دیناری مانگانە (لە ماوەی ساڵى ٢٠٢١، ١،٠٨٠،٠٠٠،٠٠٠ ملیار بووە).
٢. دابینکردنى ١٠٨،٣٦٠،٠٠٠ دیناری مانگانە بۆ دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ ساڵی ٢٠٢٢.
٣. دابینکردنی خەرجی مانگانە بۆ دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی بۆ ساڵی ٢٠٢١.

پێنجەم: وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى
١. ڕەزامەندی بەڕێوبەرایەتی پسولەی خۆراک دراوە، بەڵام مامەڵەی لە وەزارەتی دارایی تەواو نەبووە.
٢. بەڕێوبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازی تازە ڕەزامەندی دراوە و نوسراو کراوە بۆ دارایی.
٣. ڕەزامەندى دروستکردنی سایلۆ دراوە و ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە.
٤. ناوچەی پیشەسازی یەکێکی ترە لە پرۆژەکانى وەزارەت کە دەخوازرێت ڕەزامەندى لەسەر وەرگیردرێت.

شەشەم: وەزارەتى پەروەردە
١. بودجەى وەبەرهێنانى وەزارەت بۆ ساڵى ٢٠٢٢ بەم شێوەیە:
سەرەتا: ٢% بووە کە دەکاتە ٩٣٠ملیار دینار و دواتر ١.٢٨%ى بۆ زیاد کراوە کە ٥٩٨ ملیار دینار بووە کە بە کۆى گشتى دەکاتە ٣.٢٨% واتە (١,٥٢٨,٠٠٠,٠٠٠) ملیار دینار.
٢. جۆرى پڕۆژەکان بەم شێوەیە بووە:
ـ تەواوکردنى قوتابخانەیەکى ١٨پۆلى بە گوژمەى ٧٥٠ ملیۆن دینار.
ـ تەواوکردنى باخچەیەکى ساوایان بە گوژمەى ٧٧٨ ملیۆن دینار.
کۆى گشتى دەکاتە: ١,٥٢٨,٠٠٠,٠٠٠ دینار.
٣. ژمارەى مامۆستایانى گرێبەست کە کراون بە هەمیشەیی: ١٠٢ مامۆستا.
٤. ژمارەىى مامۆستاى دامەزراو بە شێوەى وانەبێژى: ٢٤٢ مامۆستا.
٥. بڕى ١١٥,١٣٥ دۆلار بۆ کڕینى کەلوپەلى قوتابخانەکانى هەڵەبجە خەرج کراوە.

حەوتەم: وەزارەتى ناوخۆ
یەکەم: پڕۆژەکانی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ:
١. باڵەخانەى بەڕێوەبەڕایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بە گوژمەى٤.٥٨٣.٠٩٥.٠٠٠ دینار
٢. هێڵکاری بۆیاغی ناو پارێزگا بە گوژمەى ١.٢٠٠.٠٠٠.٠٠٠ دینار
٣. دانانی ٧ سێت ترافیکلایت بۆ چوارڕیانی هەڵەبجە بە گوژمەى١.٠٥٠.٠٠٠.٠٠٠ دینار
٤. دروستکردنی باڵەخانە بۆ بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە گوژمەى ٩٩٩.٤٢٧.٠٠٠ دینار
٥. دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەندازەی هاتوچۆ بە گوژمەى ٩٠ملیۆن دینار
٦. نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەى هاتوچۆی قەزای ناوەند بە گوژمەى ٥١.٦٦٧.٥٠٠ دینار
٧. نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەى هاتوچۆی خورماڵ بە گوژمەى ٢١.٠٩٠.٠٠٠ دینار
٨. نۆژەنکردنەوەی ترافیکلایت و کۆشکی کارمەندان لە قەزای ناوەند بە گوژمەى ٢١.٢٦٦.٠٠٠ دینار
٩. نۆژەنکردنەوەی کۆشکی کارمەندان لە ناحیەی سیروان بە گوژمەى ٩١٠.٠٠٠ دینار
١٠. دابینکردنی کەلوپەل بۆ بنکەی هاتوچۆی خورماڵ بە گوژمەى ٢١.٥١٥.٠٠٠ دینار
١١. نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەى ناحیە و بنکەی پۆلیسی خورماڵ بە گوژمەى ١٣٨.٥٩٠.٦٢٠ دینار

دووەم: هێنانەکایەوەی دامەزراوەکانی پەیکەری پارێزگای هەڵەبجە
١. پەسندکردنی پەیکەری ڕێکخستنی نوێی پارێزگای هەڵەبجە (بە فەرمانی وەزاری ژمارە ٢٥٩٦٤ لە ٢٠/١٢/٢٠٢١).

سێیەم: میلاکی دامەزراوەکان
١. کارمەندی هێزەکانی ناوخۆ (پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ)
ـ گواستنەوە = ٥٢
ـ دامەزراندن = ٢٤
ـ تەنسیب = ١١
٢. فەرمانبەران
گواستنەوە = ٣
ـ دامەزراندن = ١
ـ تەنسیب = ٣

چوارەم: ئوتومبێل و چەک و تەقەمەنی
ـ دابینکردنی ٣ ئۆتۆمبێل بۆ پارێزگا، ١٤ ئۆتۆمبێل بۆ پۆلیس و ٤ ئۆتۆمبێل بۆ پۆلیسی هاتوچۆ و ٢ ئۆتۆمبێل بۆ پۆلیسی دارستان و ٢ ئۆتۆمبێل بۆ پۆلیسی بەرگری شارستانی، ٢ ئۆتۆمبێل بۆ کارتی نیشتیمانی و پاسپۆرت.
ـ دابینکردنی ١٦٧ کڵاشینکۆف بۆ پۆلیس و پاسەوانەکانی دامەزراوەکانی پارێزگای هەڵەبجە.

پێنجەم: بودجەی زیادە
ـ خەرجکردنی ٨٥ملیۆن دینار بەدەر لە پێشینەی مانگانە بۆ پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە.
ـ خەرجکردنى ١١٢ملیۆن دینار بۆ بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە جگە لە پێشینەی مانگانە.

شەشەم: ژمارەی ئۆتۆمبێل
جێگیرکردنی کۆدی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە لە سیستەمی نوێی تۆماری ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان کە لە ئایندەیەکی نزیک دەکەوێتە کار.

حەوتەم: داواکارییەکان
ـ داوای دامەزراندنی ٣٠٠ فەرمانبەری گرێبەست کراوە بۆ دامەزراوەکانی پارێزگای هەڵەبجە.
ـ لێژنەی جۆراوجۆر دروست کراون بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەن بۆ پێداویستییەکانی هەموو بەش و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتى ناوخۆ.
ـ نووسراو کراوە بۆ دابینکردنی فەوجێک لە لیوای پاراستنی سلێمانی بۆ هەڵەبجە یان گەڕانەوەی فەوجی بەرگری و فریاکەوتن بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

ھەواڵی زیاتر