كوردێك لەناو هەزاران پزیشكدا لە ئەمریكا خەڵات دەكرێت

لە یەكێك لە هۆڵە رازاوەكانی ویلایەتی نیۆیۆرك، لە نێو زیاتر لە سێهەزار پزیشك و پسپۆری بواری لەشساغی، كە لە ١٠٠ وڵاتی جیهانەوە هاتوون، پزیشكیكی كورد بە هۆی داهێنانی پزیشكی و خزمەت بە مرۆڤایەتی خەڵاتێكی نێودەوڵەتیی پێشكەش كرا و ئامادبووان بۆ چەند ساتێك بە پێوەو بە چەپڵەڕێزان سوپاس و ستایشی خۆیان بۆ خزمەت و داهێنانەكانی ئەو پزیشكە كوردە دەربڕی.

ڕەحیم ڕەشیدی ڕ‌وژنامەنووس و چالاكوانی كوردی دانیشتووی ئەمریكا، لەو مەراسیمەدا ‌بووە لە لێدوانێكیدا بە “هەولێر”ی گوت: “دكتۆر غازی زێباری، خەڵاتێكی نێودەوڵەتی لە بواری خزمەت بە مرۆڤایەتی و داهێنانی پزیشكی وەرگرت. د. زێباری روو بە ئامادەبووان باسی لە رۆڵی پێشمەرگەو شەڕی دژەتیرۆر كرد. زێباری پێی وایە ئەگەر خەبات و فیداكاری پێشمەرگە نەبایە، ئەوان زیندوو نەدەمانەوە.
سەبارەت بە وردەكاری وەرگرتنی خەڵاتەكەش ڕەحیم ڕەشیدی گوتی: لە كۆنگرەی هاوپشك و لە لایەن رێكخراوی میلاك – پەنكریاسی نێودەوڵەتی پێشكەش بە د. غازی زێباری كرا . ناوبراو ساڵی ١٩٧٦ بە ئاوارەیی پەڕیوەی ئەمریكا بووە، یەكەمین جار لە شاری نیۆیۆرك گیرساوەتەوە. ناوبراو هەنووكە لە ویلایەتی لوییزیانا دەژیێت و خەریكی نەشتەرگەری و چاندنی چەند بەشێكی لەشی مرۆڤە.
د. زێباری لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتەكەیدا، وتارێكی كورتی پێشكەش كرد و باسی لە خەبات و قارەمانەتیی پێشمەرگە كرد كە بە هاوكاریی جیهانی داعشیان تێك شكاندووە.

ھەواڵی زیاتر