سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی و بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لەگەڵ سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسن و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە دیدارەکاندا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر