لە سنووری قەزای شنگال شەڕ لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای عێراق ڕوویدا

ئەمشەوی دووشەممە لە شنگال شەڕ كەوتە نێوان چەكدارانی ئاسایشی ئێزدخانی سەر بە پەكەكە و سوپای عێراق.

بەرپرسی لیژنەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال رایگەیاند شەڕ كەوتووەتە نێوان سوپای عێراق و چەكدارانی ئاسایشی ئێزدخان.

شەڕەكە لە ناوچەی دووكری سەر بە ناحیەی سنوونێ هەڵگیرساوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بریندار هەن.

پێشتر سوپای عێراق داوای لە چەكدارانی ئاسایشی ئێزدخان كردبوو بنكەكانیان لە سنووری شنگال چۆڵ بكەن.

ھەواڵی زیاتر