مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی قادر محەمەد حارس ئەفەندی و حاکم ئەحمەد حاجی حەمە ئاغای گەڵالی و سامان نوری محەمەد دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو(قادر محەمەد حارس ئەفەندی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز خوالێخۆشبوو (قادر محەمەد حارس ئەفەندی)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە نیشتیمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_________________________
بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو (حاکم ئەحمەد حاجی حەمە ئاغای گەڵالی)
خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و قائیمقامی رانییە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولی مەزن و راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران خوالێخۆشبوو (حاکم ئەحمەد حاجی حەمە ئاغای گەڵالی).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کورپەروەر و بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_________________________
به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سامان نوری محەمەد)
دڵگران بووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی کوردستان خوالێخۆشبوو (سامان نوری محەمەد).
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپەروەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان