هەولێر.. شەش کەس بەتۆمەتی خواردنەوەی مەی لە مانگی رەمەزان دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن شەش تۆمەتبارایان دەستگیرکردووە کە لە پارکێکی گشتیدا خواردنەوەی کحولییان خواردووەتەوە.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا گوتی: “بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، شەش تۆمەتباریان بەناوەکانی (ڕ. م. م.) و (ک. ج. ع.) و (ف. م. م.) و (ک. ک. ح.) و (هـ. ع. ڕ.) و (ف. ع. ع.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی خواردنەوەی ماددە کحولیەکان لە پارکی ئەڤین لە گەڕەکی هەڤاڵان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.”

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، کە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (شۆفرلێت ئۆپتڕا) و ماددە کحولییەکان دا گیرا و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کران بەمەبەستی ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و ڕەوانەی دادگا بکرێن.

ماددە کحولییەکان
ماددە کحولییەکان
ھەواڵی زیاتر