ئیلاهی من سەر قالی نوسینەوەی گەشتی پاپۆڕم
مناڵەکان زوو دەفڕن
کێو ئارام بە من سەردەمێکی تراژیدی لە گێتی بەڕێوە دەبەم
ئیلاهی من سەرقاڵی گەشتی ئاوم درەختەکان مار ئاژەڵ مرۆڤ
باڵندەکان
هەموویان دێن بۆ گەشت
کۆتر نەرم و نیانیانە یەکەم هاوگەشتم بوو
لە میهرەبانیت گەیشت
میوەکان
دانەوێڵەکان
سەوزەمەنیەکان
بە رەگەوە هاتن بۆ گەشت
ئیلاهی من سەرقاڵی سەرکێشیم
دەفتەرەکەم داوەتە ژنێک کۆمێنتێک بدات
ئەو عەزابە چیە دەروی گرتووە
ئیلاهی من سەرقالی گەشتێکی سەرکێشانەم
ژنێک دەڕوانێتە شیعرێکی سۆرم
ستیانەکەی لەبەر سێبەر هەرێخستووە
من سەرکێشی لە عەشقێکی بێهودە دەکەم
ئیلاهی ئەو کتابە بە کوێ دەگات؟
previous post
next post