پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بۆنی پێشمەرگە؛ بەرهەمی تازەی فەرەنسا

بۆ گەورەیی و ڕێزگرتن لە خەباتی پێشمەرگە، وڵاتی فەرەنسا بۆنێك بە ناوی پێشمەرگە بەرهەم دەهێنێت.
غازی نادر، بەڕێوەبەری (دیۆتی فری) لقی هەولێر بە “هەولێر”ی گوت: ” پێشمەرگە بۆتە سیمبۆلێكە كە هەم لە ناوەخۆی كوردستان هەم لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان ناوبانگی زۆری هەیە، خۆشحاڵ بووین كە وڵاتی فەرەنسا براندێكی بۆنی بە ناوی (پێشمەرگە) دروست كردووە؛ ئەم براندەش ئێستا لە هەولێر بەردەستە، بۆنەكەش هاوشێوەی بۆنە جیهانییەكان بە كوالییتەكی بەرز دروست كراوە.
ئەو بەڕێوەبەڕە گوتیشی: “هۆكارێكی دروستكردنی بۆنێك بە ناوی پێشمەرگە، مانای وەفادارییە لەلایەن فەرەنساوە بۆ پێشمەرگە.
غازی نادر، دەشڵێت: “خواستی كڕینی بۆنی پێشمەرگە ڕۆژ لە زیادبوونەوە، بەتایبەت لەلایەن خەڵكی بیانییەوە كاتێك سەردانمان دەكەن، وەكو وەفادارییەك بۆ گەورەیی پێشمەرگە ئەو بۆنە دەكڕن؛ منیش وەكو كوردێك خۆشحاڵ دەبم كە خەڵكی بیانی ڕێز لە یەكێك لە پیرۆزییەكانمان دەگرن.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بوە دا كە لەگەڵ ئەوەی لە دیوتی فری هەولێر براندی دیكەی بۆنی جیهانی هەیە بەڵام خەڵكە بیانییەكان كاتێك كە سەردانمان دەكەن، بە جۆش و خرۆشێكی زۆر دەڕوانە بۆنی پێشمەرگەدا و بە تاسەوە دەیكڕن.