پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

كازمی جەژنی قیامە لە مەسیحییەكان پیرۆز دەكات

مستەفا كازمی ،سەرۆكوەزیرانی عێراق، جەژنی هەستانەوە (قیامەت)ی لە مەسیحییەكان پیرۆز كرد و راگەیاند كە ئومێد دەكەن ئەم جەژنە، ببێتە سەرچاوەی هێز و ئیلهام بۆ دۆڵی دوو رووبار.
مستەفا كازمی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە بڵاو كردەوە و تیایدا نووسیوویەتی “جەژنی قیامەت لە هەموو مەسیحییەكانی عێراق بەتایبەتی و جیهان بەگشتی پیرۆز بێت”.
سەرۆكوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە “بەهیوای ئەوەی ئەم جەژنە ببێتە سەرچاوەی هێز و ئیلهام بۆ دۆڵی دوو رووبار، با هەموومان پێكەوە لەژێر سایەی عێراقدا و لەژێر ناوی لێبوردەیی، خۆشەویستی، ئاشتەوایی و پێشكەوتندا بمێنینەوە”.
جەژنی هەستانەوە (قیامەت) گەورەترین و گرنگترین جەژنی مەسحییەكانە كە تیایدا مەسیحییەكان یادی هەستانەوەی مەسیح دەكەن لەنێو مردووان دوای لەسێدارەدانی.