هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یانەی هەولێر بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان دابه‌زی

لە یارییەکانی گەڕی بیست و نۆیەمی خولی نایابی کوردستان، هەولێر دوای دۆڕاندنی لەگەڵ هەندرێن بۆ یەکه‌مجار له‌ مێژووی خۆیدا دابەزی بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، یانەکانی شەقڵاوە و سۆران و زاخۆیش مانەوەی خۆیان لە خولەکە مسۆگەر کرد، برایەتی بۆ جاری پازدەیەمین لەم وەرزە کەوتە داوی یەکسان بوونەوە، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لە کۆی ٧ یاری ئەم گەڕەدا، ١٠ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٤گۆڵە، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی ڕابردوو کە ١٧ گۆڵ تۆمار کرا بوون.
١- دوای تێپەڕبوونی ٢٩ گەڕ لەیارییەکاندا ٤١ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
٢- تا ئێستە ٢٠٣ یاری ئەنجامدراون، ٣٩٣ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٩ گۆڵە.
٣- سیروانی نوێ زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٣٥ گۆڵە و زۆرترین یاریشی بردۆتەوە کە ١٥ یارییە، کەمترین یاریشی دۆڕاندووە کە ٥ یارییە، کەمترین گۆڵیشی لێبووە کە ١٨ گۆڵە.
٤- یانەی برایەتی زۆرترین یاری لەخولەکەدا یەکسان کردووە کە ١٤ یارییە.
٥- هەولێر زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ١٤ دۆڕانە، زۆرترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە کە ٣٦ گۆڵە.
٦- سەیدسادق ئەم وەرزە ١٢ یاری بردۆتەوە ١١ یاریان لە یاریگەی خۆی بووە، لە یاریگەی خۆی ٣٣ خاڵی بەدەستهێناوە، لە دەرەوەی یاریگەی خۆیشی ١٠خاڵی بەدەستهێناوە.
٧- سیروانی نوێ ئەم وەرزە ٢٠ گۆڵی لە نێو یاریگەی خۆی تۆمار کردووە ئەمەیش بەرزترین ڕێژەیە.
٨ـ ئاریان جه‌وهه‌ر ناوه‌راستكاری یانه‌ی سیروانی نوێ به‌ 8 ئاسیست خاوه‌نی زۆرترین دروستكردنی گۆڵه‌ له‌ خوله‌كه‌.
9- تا ئێستە ١٠ ڕاهێنەر لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکان دورخراونەتەوە، هەولێر و سۆران ٣ جار ڕاهێنەریان گۆڕیوە، ڕاهێنەرەکانیش ئەمانەن، شوان ئەنوەر، لە یانەی هەولێر، تاریق مەجید لە زاخۆ، سەردار مەجید لە شێروانە، یوونس سلێمان لە هەولێر، ئەرسەلان جەلال لە چەمچەماڵ، مستەفا بایەزادە لە یانەی شەقڵاوە، هادی ئەحمەد لە یانەی زاخۆ، تاریق حەمید لە یانەی سۆران، شەفیق جەبەل لە یانەی سۆران، بژار ئەکرەم لە یانەی هەولێر.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١- هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٩ گۆڵ
٢- دیلمان ڕۆکان – یانەی نەورۆز ٩ گۆڵ
٣- دانا کامەران – یانەی برایەتی ٩ گۆڵ
٤- عەبدوڵڵا سەربەست- یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٩ گۆڵ
٥- دانا عوسمان – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٩ گۆڵ
٦- بەڵێن فایەق – یانەی سەیدسادق ٨ گۆڵ
٧- ئیبراهیم مەحەمەد – یانەی چەمچەماڵ ٧ گۆڵ
٧-سابر عەبدولکەریم – یانەی دهۆک ٧ گۆڵ

یارییەکانی گەڕی بیست و نۆیەم
ڕۆژی پێنجشەممە سەرجەم یارییەکانی گەڕی کۆیایی بەمشێوەیەی خوارەوە بەڕێوەبچن.
سێشەممە: ١٩/٤/٢٠٢٢
شەقڵاوە – هەولێر/ یاریگەی شەقڵاوە
زاخۆ- هەندرێن/ یاریگەی زاخۆ
دهۆک – چەمچەماڵ/ یاریگەی دهۆک
نەورۆز – سیروانی نوێ/ یاریگەی نەورۆز
شێروانە – دەربەندیخان/ یاریگەی شێروانە
سەیدسادق- ئارارات/ یاریگەی سەیدسادق
برایەتی – پێشمەرگەی هەولێر/ یاریگەی برایەتی
سۆرام چاوەڕوانە
ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی بیست و نۆیەم ەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- سیروانی نوێ ٥٢ خاڵ لە ٢٧یاری
٢- هەندرێن٤٥ خاڵ لە ٢٧ یاری
٣- سەیدسادق ٤٣ خاڵ لە ٢٧یاری
٤- چەمچەماڵ ٣٩ خاڵ لە ٢٧ یاری
٥- نەورۆز ٣٨ خاڵ لە ٢٧ یاری
٦- دهۆک ٣٧ خاڵ لە ٢٧ یاری
٧- ئارارات ٣٧ خاڵ لە ٢٧ یاری
٨- دەربەندیخان ٣٧ خاڵ لە ٢٧ یاری
٩- پێشمەرگەی هەولێر ٣٦خاڵ لە ٢٧ یاری
١٠- شێروانە ٣٤ خاڵ لە ٢٧ یاری
١١- برایەتی ٣٢ خاڵ لە ٢٧ یاری
١٢- سۆران ٣٠ خاڵ لە ٢٨ یاری
١٣- زاخۆ ٢٩ خاڵ لە ٢٧ یاری
١٤- شەقڵاوە ٢٩ خاڵ لە ٢٧ یاری
١٥- هەولێر ٢٥ خاڵ لە ٢٧ یاری