بەتۆمەتی دزینی ئالیکی ئاژەڵ  دوو تۆمەتبار دەستگیركران 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردۆتەوە كە لەدوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچونی  ووردی هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی ماكۆك لە ناحیەی حاجیاوا بەرواری 2022/4/16 كاتژمێر 4ی بەیانی توانرا دووكەس بە ناوەكانی (ش، ع، س) لە دایكبووی ساڵی 1988 و هەروەها ( ف، س، ت) لە دایكبووی ساڵی 1980 لەكاتی دزیكردندا لە ناو هوڵی  مەڕ و ماڵات لە ناحیەی حاجیاوا دەستگیربكرێن كە خەریكی دزینی ئالیك و گەنم و حەلەفی خاوەن  ئاژەڵیك بوون، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبیلی بەكارهاتوو لە تاوانەكەدا.
پۆلیسی ڕاپەڕین  روونیشیكردۆتەوە كە دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا تومەتبارانی ناوبراو دانیان نا بەو تاوانەدا و هەروەها جەندین تاوانی تر كە لەكاتی  جیا جیادا لە ڕابردوو لە هەمان  شوێنی ئاماژەپێكراو ئەنجامیانداوە.
 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت: دادوەر بڕیاریدا بە ڕاگرتنی تۆمەتباران بە  بەپێی ماددەی 443 و لیكۆڵینەوە  لەگەڵیان  بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر