بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە (30) هەلی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست بۆ ژمارەیەك پسپۆڕی ڕاگەیاند كە پڕكردنەوەی فۆڕمەكەی بە شێوەی (ئۆنلاین) دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە: ”ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕ دەكاتەوە مەرجە دانیشتووی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت و زانیارییەكانی ڕاست و دروست بن، چونكە لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاریی هەڵە و نادروست فۆرمەکە پووچەڵ دەکرێتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە جەختیشی كردووەتەوە: ”ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمەكە پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، واتە ”لینكەكە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ كارایە)” و كاتژمێر (8)ی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە (21/4/2022) دادەخرێت”.
پسپۆڕییەکان بریتین لە:
ئەندازیاری شارستانی
ئەندازیاری تەلارسازی
ئەندازیاری پلانسازی شار
ئەندازیاری کــــــارەبا
ئەندازیاری میکانیک
ئەندازیاری کشتوکاڵی
ڕووپێو(مساح)
یاسایی
ئابوری/ بکالوریوس
کارگێڕی/ بکالوریوس
کارگێڕی/ دبلوم
ژمێریاری/ بکالوریوس
ژمێریاری/ دبلوم
زانستی کۆمپیوتەر/ بکالوریوس
ڕاگەیاندن/ بکالوریوس – دبلوم
بۆ پڕکردنەوەی فۆرم لێرە کلیک بکە.