بڕیاری سەرۆکوەزیران بۆ هەڵگرتنی گومرگی بابەتە خۆراکییەکان بۆ سەرجەم پارێزگاکان دەرچوو

بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ سەرجەم پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان دەرچوو، بە مەبەستی هەڵگرتنی گومرگ لەسەر بابەتە خۆراکیەکان.

دوای ئەوەی لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیاری وەزارەتەكانی بۆ هەڵگرتنی گومرگ بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر چەندان بەرهەم پەسند كر، بڕیارەکە ئاراستەی سەرجەم پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
لەناوەڕۆکی بڕیارەكەشدا ناوی ئەو كەلوپەلانە باس كراوە كە گومرگیان لەسەر هەڵگیراوە، ئەوانیش بریتین لە؛ ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، روونی رووەكی بەستوو،ڕۆنی حەیوانی بەستوو، چایڕەش، شەكر، پاقلەمەنییەكان، شیری منداڵان.
هەر لە ناوەڕۆکی بڕیارەکەدا، ئەوە ڕوونکراوەتەوە، وەرگرتنی باج لە بازرگانان و هاوردەكاری خۆراك دوا بخرێت، ئاسانكاری بكرێت و رۆتین لە كاروباریان كەم بكرێتەوە، سەرجەم وەزارەتەكان هەستن بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە. ئەو بڕیارەش کارئاسانی دارایی زۆر دەکات بۆ بازرگانان و بەو هۆیەوەشەوە بابەتە خۆراکییەکان لە بازاڕدا زۆر دەبن و بە نرخێکی هەرزانتریش دەگاتە هاووڵاتیان.

ھەواڵی زیاتر