بومەلەرزەیەک له‌ گه‌رمیان ڕوویدا 

کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک بە قوڵایی 11 کیلۆمەتر لە قەزای کەلار ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی گەرمیان ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.1 پلەی رێختەر قەزای کەلاری هەژاندووە.

ڕاشیگەیاند کە بوومەلەرزەکە بە قوڵایی 11 کیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە ڕوویداوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە چەقی بوومەلەرزەکە 14 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کەلارەوە دوورە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی بوومەلەرزە دیارینەکراوە.

ھەواڵی زیاتر