سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە) پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەدا نووسیویەتی “لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و ئازادی ئایینی لە ههرێمی كوردستان دووپات دەکەینەوە.”
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-
بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوە (قیامە)، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و تەبایی زیاتر لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان و عیراق.
لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و ئازادی ئایینی لە ههرێمی كوردستان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و ئارامیدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان