وه‌زیری دادی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای ده‌كات، پێدانی چه‌كی قورس به ئۆكرانیا، به‌شداریكردنی جه‌نگ له دژی رووسیادا نییه.
ماركۆ بووشمان، وه‌زیری دادی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، راده‌ستكردنی چه‌كی قورس بۆ ئۆكرانییه‌كان، هاوشێوه‌ی تانك، به‌شداریكردن له‌و جه‌نگه نییه.
ماڵپه‌ڕی (DW)ـی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند، كیێڤ فشاری زۆری خستووه‌ته سه‌ر به‌رلین بۆ پێدانی چه‌ك، سه‌ركردایه‌تی ئۆكرانیا داوا له ئه‌ڵمانه‌كان ده‌كه‌ن چه‌كی زیاتریان بۆ دابین بكه‌ن.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌ڵمانییه راشیگه‌یاند، ئۆلاڤ شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ره‌تی ئه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه كه چه‌كی زۆر قورس بداته ئۆكرانییه‌كان، وه‌ك كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی.
وه‌زیری دادی ئه‌ڵمانی روونیكرده‌وه، “له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پێدانی چه‌ك وه‌ك به‌شداریكردنی جه‌نگ نییه، ئه‌گه‌ر ئۆكرانییه‌كان خۆیان به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، پێدانی چه‌ك كێشه بۆ ئێمه دروست ناكات و وه‌ك به‌شداربوو حیساب ناكرێین”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مۆسكۆ له رێگه‌ی نامه‌یه‌كدا واشنتن و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)ـی ئاگادار كرده‌وه، كه چه‌ك به ئۆكرانیا نه‌ده‌ن.
مۆسكۆ هۆشداری ده‌دات، “ئه‌گه‌ر چه‌ك بده‌ن به ئۆكرانیا سزای پێشبینی نه‌كراو رووده‌دات”.